بەرهەم ساڵح لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا کۆبووەوە

بەرهەم ساڵح لە دیدار لەگەڵ ژان ئیو لۆدریان جەخت لە هاوکاری نێودەوڵەتی بۆ راگرتنی پێشێلکارییە سەربازییەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراقی کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆک کۆماری عێراق لەمیانەی پێشوازی کردنی لە وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە سەر هاوکاری نێودەوڵەتی بۆ راگرتنی پێشێلکارییە سەربازییەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق جەختی کردەوە.

نووسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاوی کردەوە، دکتۆر بەرهەم ساڵح، سەرۆکک کۆماری عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆشکی بەغدا پێشوازی کرد لە ژان ئیو لۆردیان، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا و شاندی هاوڕێی.

لەودیدارەدا باس لە چۆنیەتی پەرەپێدانی پەیوەندی دۆستانەی نێوان عێراق و فەڕەنسا و فراوان کردنی ئاسۆی هاریکاریی لە بواری ئابووری و فەرھەنگی و بایەخی هاوکاری ستراتیژی نێوانیان کرا به ئاڕاستەی ئاوەدانی عێراق و هاوکاری لە روبەڕوبونەوەی پەتای کۆرۆنا.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختی لە پێویستی پشتیوانی کردنی کۆمەڵی نێودەوڵەتی لە دەوڵەتی عێراقی خاوەن سەروەری تەواو کردووە، وەک بناغەیەک بۆ پرۆژەی نیشتمانی و پاراستنی سەقامگیری عێراق، ھاوکات ھێنانەکایەوەی سیستەمی ھەرێمایەتی کە زامنی ئاشتی و سەقامگیری و خۆشگوزرانی بێت بۆ سەرجەم گەلانی ناوچەکە.

لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار پشتیوانی فەڕەنسای بۆ عێراق بەرز نرخاند، بەتایبەتی بەشداری کارای لە چوارچێوەی هەوڵەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە شەڕ دژ بە داعش، ھاوکات  ئاماژەشی کرد لە پێویستی بەردەوام بوونی هاریکاری و هەماهەنگی و کاری هاوبەشی نێودەوڵەتی و ھەرێمایەتی بۆ تەواوکردنی سەرکەوتنی یەکجارەکی بۆ ریشەکێش کردن و وشک کردنی سەرچاوەکانی تیرۆر و توندڕەوی.

لە کۆتایی دیدارەکەدا دواین گۆرانکاری ناوچەکە و نێودەوڵەتی خرایە بەر باس، جەختیش کرایەوە لە پێویستی دیالۆگی بونیادنەر بۆ چارەسەرکردنی قەیران و گرژییەکان لە ناوچەکە.

News Code 33293

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =