AP ١٣٩٩ پووشپەڕ ٢٦ ٠٩:٤١

حەوت بەلەم سووتان؛

دوایین زانیاری لە سەر سووتانی کارگەی بەلەم سازی باشووری ئێران

دوایین زانیاری لە سەر سووتانی کارگەی بەلەم سازی باشووری ئێران

بەرپرسی گشتی بەڕێوەبەرایەتی قەیرانی پارێزگای بووشێهر لە کۆنترۆڵی ئاگر لە کارگەی بەلەم سازی بووشێهر هەواڵی دا و وتی: لە ئەو ڕووداوە حەوت بەلەم سووتا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەهانگیر دێهقانی ڕایگەیاند: ئاگرکەوتنەوە لە نیوەڕۆی دوێنێ لە کارگەی بەلەم سازی بووشێهر دەستی پێکرد و پاش پێنج کاتژمێر کۆنترۆڵ کرا.

ناوبراو بە ئاماژە بە هاتنی ئاگرکوژێنەکانی شارەوانی بووشێهر وتی: ئەو کارگەیە دروست کردنی ١٣ پاپۆڕی بەدەستەوە بوو کە حەوتیان لە ئاگردا سووتا.

دێهقانی بە ئاماژە بە ئەوەی کە هەموو ئیمکانات بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە ئامادە بوو، زیادی کرد: جۆری پێکهاتەی بەلەمەکان و توندی با بووە هۆی زیاد بوونەوەی ئاگرەکە.

بەرپرسی گشتی بەڕێوەبەرایەتی قەیرانی پارێزگای بووشێهر لە لێکدانەوەی هۆکارەکانی ئەو ڕووداوە هەواڵی دا و وتی: بەختەوەرانە ئەو ڕووداوە خەساری گیانی بەدواوە نەبووە.

News ID 33280

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha