AP ١٣٩٩ پووشپەڕ ٢٥ ١٥:٠٤

لە ڕۆژێکدا;

چوار کەسی دیکه لە کوردستان بوونە قوربانیی کۆرۆنا

چوار کەسی دیکه لە کوردستان بوونە قوربانیی کۆرۆنا

سەرۆکی زانکۆی زانستە پزشکییەکانی کوردستان لە تووشبوونی ۷۳ کەسیتر بە کۆرۆنا لە کوردستان هەواڵی دا و وتی: لە ماوەی ۲٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤ کەس گیانیان لەدەست دا.

بە پێی هەواڵی مێهر، فەرزین ڕەزاعی وتی: ئێستا ۲۹۳ تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی کوردستان خەوێندراون کە زۆرترین ژمارەیان لە شاری سنە بوون.

نابراو وتیشی: لەماوەی ۲٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤ کەسیتر بەهۆی تووشبوون بەم ڤایرۆسە گیانیان لەدەست داوە و ٦٦ کەسیش لە بەشی چاودێری تایبەت خەوێندراون.

ڕەزاعی داوای لە خەڵک کرد خاڵە تەندروستییەکان لەبەرچاو بگرن و بە ڕەچاو کردنی مەودای کۆمەڵایەتی، بەکارهێنانی دەمامک، شووشتنی دەست و ... خۆیان لەم نەخۆشییە بپارێزن.

News ID 33272

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha