ئامانجی ئەمریکا لە تێکدانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە گەڵ ئێران

ڕۆحانی لە کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت بە ئاماژە بە پینجەمین ساڵڕۆژی بەرجام وتی: ئامانجی ئەمریکییەکان ئەوە بوو کە شکاندنی ئەو ڕێککەوتنە بکەوێتە پێی ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن رۆحانی وتی: وشیاری ئێران لە ساڵی ٩٧ ەوە کە ئەمریکا ئەو بەڵێنە ئەخلاقی و مافیەی خستبووە ژێر پێیەوە ئەوە بوو کە نیشانی بدات کە تاوانباری سەرەکی یاساشکێنیەکان ئەمریکایە.

ئاڵبەت دەوڵەتی ئێستای ئەمریکا ناتوانێت پێوەری هیچ شتێک بێت.

ڕۆحانی وتیشی: ئێمە ڕەتوی کۆتایی هێنان بە گەمارۆی چەکی ئێرانمان بە وردی خستە ژێر چاوەدیرییەوە. وڵاتانی ١+٤ ئەبێ بزانن لە ئەم پرسە تەنیا باسی بەرژەوەندی ئێران و پیوەندی ئێران لەگەڵ ئەوان یان پێوەندی ئێران لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە لە ئارادا نییە بەڵکوو پاراستنی مافی نێودەوڵەتی و چەند لایەنەیی و ڕێزدانان بۆ ڕێککەوتننە نیودەوڵەتییەکان لە ئارادایە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەگەر ١+٤ بە وردی سەرەنج نەدات و بکەوێتە ژێر کاریگەری ئەمریکاوە خەساری زۆریان لە یاسا نێودەوڵەتییەکان داوە و ئەوەش لە زیانی هەمووان دەبێت.

News Code 33269

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha