بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،لە ڕاگەیێندراوی پەیوەندییە گشتییەکانی دادگەی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا لەمبارەوە هاتووە: دوو کەسی سەرەکی بۆمب دانەریەکەی ساڵی ڕابردووی شاری مەهاباد کە لە زیندان دا بوون، لە سێدارە دراون.
لەو هێرشە تیرۆریستیەدا 12 کەس لە هاووڵاتیانی کورد زمان و تورک زمان لە مەهاباد کوژران و زیاتر لە 40 کەسیش بریندار بوون .
ژمارەیەک لە بنەماڵەی شەهیدانی ئەو ڕووداوە لە شوێنی لە سێدارەدانی ئەو دووکەسە ئامادە بوون.
Your Comment