بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیرەج ئازادی، بەرپرسی سنووری تەمەرچینی پیرانشار ڕایگەیاند: بە پێی گفتوگۆکان لەگەڵ لایەنی عێراقی لە چەند ڕۆژی دواییدا بەرز بوونەوەی ئاستی هاتوچۆی بارهەڵگر و هاوردە و بردە لەلایەن ئێرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان بینراوە و ئەم رەوتەش هەر درێژەی دەبێت.
ئازادی وتیشی: ئێستاکە بە پێی ئامارەکان ڕۆژانە ٨٠ بارهەلگر لە سنووری تەمەرچینەوە بەرەو هەرێمی کوردستان دەڕۆن و تێدەکۆشین ئەو ئامارە تا سەدا ٢٠ زیاد ببێتەوە.
بەرپرسی سنووری تەمەرچین ڕاشیگەیاند: هەر وەکوو رابردوو شۆفێرەکان ئەبێ بە وەرگرتنی نۆرە دەتوانن لە سنوور بپەڕنەوە و ئەگەر نۆرەیان نەبێت بە هیچ لەونێک ناتوانن لەو سنوورەوە بپەڕنەوە.
بۆچوونی ئێوە