بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی باابجان، سەرۆکی پارتی دیمۆکراسی و پێشکەوتنی تورکیا ( DEVA) لە لێدوانێکدا بە ڕەخنە لە ڕەوتی لێپرسینەوەی سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیمۆکراتی گەلان (هەدەپە) وتی: لەکار دوور خستنەوەی شارەوانەکانی هەدەپە و دیاری کردنی سەرپەرشت لەجیاتی ئەوان سیاسەتێکی هەڵەیە. لەپاڵ ئەوەشدا دژایەتی دەسەڵاتی داد لەگەڵ دەمیرتاش و شێوەی لێپرسینەوە لە ناوبراو ڕەوتێکی تەواو نائاسایی دێتە ئەژمار.
باباجان عەلی لە درێژەی قسەکانی خۆیدا بە ئاماژە بە ئەگەری بەڕێوە بردنی هەڵبژاردنی پێشوەخت لە تورکیا و پرسگەلێک کە بەدوایدا دێتە ئاراوە، وتی: تا کاتێک کە دەسەلات بەڕاستی ناچار نەبێت پێم وانەبێت کە هەلبژاردنی پێشوەخت بکرێت. بۆ بەدی هاتنی ئەو پرسەش دوو شت پێویستە. پاڵپشتی دەوڵەتی باخچەلی وەکوو هاوبەشی دەسەڵاتی سیاسی کە پێش بینی ئەو بابەتەش زۆر سەختە و دووهەمین بابەتیش گۆڕینی دۆخی وڵات بە حاڵەتێک کە چی دیکە بەڕێوەبردنی ئیمکانی نەبێت. دۆخی دژواری سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابووری بە شێوەیەک کە دەسەڵات ڕەوایی خۆی لەدەست بدات، هەڵبژاردنی پێشوەختی بەدواوە دەبێت.
بۆچوونی ئێوە