بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە تویتێکدا سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا نوێترین نەخشەی ڕۆژی 6ی تەمووز نیشان دەدات کە شوێنی بارەگا سەربازییەکانی تورکیا و بنکەکانی پەکەکەی تێدا ڕوونکراوەتەوە لە باکووری عێراق.
سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا نەخشەی هێزەکانی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە کە پێکهاتووە لە 38 خاڵی سەربازی.
لە نەخشوکەدا خاڵە سەربازییەکانی تورکیا لە سنووری سۆرانەوە لە باکووری رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستانەوە تاوەکوو سنووری زاخۆ لە باکووری رۆژئاوای هەرێمی کوردستان لەخۆدەگرێت، هاوکات سێ خاڵی سەربازیشی لە نزیک هەولێر و باشیک و دهۆک دەستنیشان کردووە.
لە نەخشەکەدا بە هەمان شێوە ئەو شوێنانە دیاریکراون کە وڵاتی تورکیا بە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان دایناون.
بەپێی نەخشەکە، هەموو ئەو شوێنانەی کە هێزەکانی پەکەکە تێیاندا جێگیرن، جگە لە چیای قەندیل و خاڵێک لە نزیک قەڵادزێ و شنگال و کامپی مەخموور، بوونەتە ناوچەی شەڕی راستەوخۆ و هێزەکانی تورکیا تێیاندا جێگیرکراون.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە رۆژی 15مانگی ڕابردووەوە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیی لەژێر ناوی (چڕنووکی هەڵۆ) بۆسەر پێگەکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان دەستپێکرد.
دوو ڕۆژ دوای ئەوەش ئۆپەراسیۆنێکی زەوینی بەناوی (چنگی پڵنگ) لە ناوچەی حەفتانین لە سنووری زاخۆ دەستپێکرد و تاوەکوو ئێستاش بەردەوامە.
بۆچوونی ئێوە