هەندێک پارتی کوردی هاوکاری تورکیا دەکەن بۆ پەلاماردانی هەرێمی کوردستان

ڕاوێژکاری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، وتی: هەندێک پارتی کوردی هاوکاری تورکیا دەکەن بۆ هێرش کردنە سەر هەرێمی کوردستان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بورهانەدین ئێسحاق، ڕاوێژکاری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە هێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان کە لە ژێر ناو هێرش بۆ سەر پەکەکە ئەنجام دەدرێت، بەڵام بووەتە هۆی گیان لەدەست دان و بریندار بوونی هاووڵاتیانی هەرێم و ئاوارە بوونی ژمارەیەکیان و هەروەها هاتنی سەربازانی تورک بۆ ناو خاکی هەرێم، وتی: ئەو هێرشانە و هێنانی سەربازی تورکیا، پێشێل کردنی سەروەریی عێراقە.

ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەگەر ئەو کێشە لەگەڵ تورکیا لە ئەنجومەنی ئاسایش چارەسەر نەبێت و ئەنقەرە کۆتایی نەهێنا بە دەستدرێژییەکانی بۆ سەر خاکی عێراق، ئەوا عێراق بۆ کۆتایی هێنان بە ئەو کێشە، ڕوو لە بژاردەکانی دیکە و یارمەتی وەرگرتن لە جیهانی عەرەب دەکات.

ئیسحاقسەبارەت بە هاوکاری نێوان دەوڵەتی ناوەندی ئەو وڵاتە و دەوڵەتی هەرێمی کوردستان لەو بارەوە وتی کە هەندێک کە لایەنە سیاسییەکانی هەرێم، یارمەتیدەری ئەو تورکانەن کە هاتووەنەتە نێو خاکی وڵاتەکەیان و هەندێکیشیان دژی ئەو هێرشەن ، هەر بۆیە دەوڵەتی ناوەندی لەگەڵ پارتی و یەکێتی بەمەبەستی کۆتایی هێنان بە ئەو کێشەگەلە گفتوگۆ دەکات.

News Code 33109

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 1 =