بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتیشی: لەو ٥٢١ کەسە ١٩٥ کەس لە نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە، ٣٨ کەس لە نەخۆشخانەی بێعسەتی سنە، ١٠٢ کەس لە نەخۆشخانەی کەوسەری سنە، ٤٣ کەس لە نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی سەقز، ١٧ کەس لە نەخۆشخانەی بووعەلی مەریوان، ٣٦ کەس لە نەخۆشخانەی فەجری مەریوان، ١٨ کەس لە نەخۆشخانەی شەهید بەهەشتی قوروە، ٩ کەس لە نەخۆشخانەی ئیمام حسێنی بیجار، ٢٠ کەس لە نەخۆشخانەی سینای کامیاران، ١٤ کەس لە نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی دیواندەرە، ٣ کەس لە نەخۆشخانەی شەهید چەمرانی سەوڵاوا، ١٦ کەس لە نەخۆشخانەی ڕازی و ٢ کەس لە سەلاحەدینی بانە و ٨ کەس لە نەخۆشخانەی شوهەدای دێولان خەوێندراون.
ڕەزاعی بە ئاماژە بە گیان لە دەستدانی ٣٠٠ کەس لە پارێزگای کوردستان بە هۆی نەخۆشیی کۆرۆنا، وتیشی: لەو ڕێژەیە ٦١ کەس لە سەقز، ٩٨ کەس لە سنە، ٢٣ کەس لە قوروە، ٢٧ کەس لە بانه، ١٦ کەس لە مەریوان، ٢٨ کەس لە کامیاران، ٢٣ کەس لە بیجار، ١٨ کەس لە دیواندەرە و ٦ کەس لە دێولان بوونەتە قوربانیی ئەو ڤایرووسە و ٧٨ کەسیش لە بەشی تایبەتی (ئایسییوو) ڕاگیراون.
سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان داوای لە هاووڵاتیانی پارێزگای کوردستان کە بە هۆی تەشەنەی دووبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، خەڵکی بە ڕەچاو کردنی سنووردانانەکانە و خۆبواردن لە گردبوونەوە و ئامادەبوون لە شوێنە شلۆغەکان، هەموو پرۆتۆکۆلە تەندروستییەکان ڕەچاو بکەن.
بۆچوونی ئێوە