تورکیا سەدان سەربازی بە چەکی قورسەوە ناردە سنووری سووریا

هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە هەوڵێکدا چەندین کۆماندۆی سوپای تورکیا و چەکی قورس و نیوە قورسیان لە پارێزگای قارسەوە ڕەوانەی سنوورەکانی سووریا کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆژنامەی ینی شەفەق، هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە هەوڵێکدا چەندین کۆماندۆی سوپای تورکیا و چەکی قورس و نیوە قورسیان لە پارێزگای قارسەوە ڕەوانەی سنوورەکانی سووریا کرد.

ئەو کاروانەی سوپای تورکیا لەگەل تۆپ و ئۆتۆمبیلی زرێپۆش لە ڕێگای هێڵی ڕێگای ئاسنی سەرەتا بۆ ناوچەی ئیسلاحیە لە پارێزگای غازی ئەنتەب گوازرانەوە و لەوێوە لە ڕێگای زەوینیەوە گەیشتنە سنوورەکانی سووریا.

کاروانی سوپای تورکیا لە ژێر چاوەدێری توندی ئەمنیەتی لە ناوچەی سنووری ڕیحانلی پارێزگای ختای جێگری کراون.

News Code 33006

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha