بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری شاری ئیسکۆ لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: ئێوارەی رۆژی ڕابردوو (هەینی) لەبارەی نوقم بوونی کەسێک لە دەریاچەی ورمێ ئاگادر کراینەوە و خێرا هێزی یارمەتی و فریاکەوتن ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کرا، بەڵام بە داخەوە سەرەڕای هەموو هەنگاوە پێویستەکانی بووژانەوە، کەسی نغرۆبوون گیانی خۆی لە دەست دابوو.
محەمەد یووسفی پوور، وتیشی: ئەو کەسە کە پیرەپیاوێکی ٧٣ ساڵە بووە، بە مەبەستی مەلەکردن چۆتە ناو ئاوی دەریاچەی ورمێ، بەڵام بە هۆی مەلەنەزانین و پێنەبوونی جیهازاتی مەلەکردن، لەو ئاوەدا نوقم بووە و گیانی خۆی لە دەست داوە.
یووسفی پوور بە ئاماژە بە نقومبوونی ٥ کەس لە دوو حەوتەی ڕابردوو لە ئاوەکانی ئازەربایجانی رۆژهەڵات، هوشداریشی دا: بە هۆی بەرزبوونەوەی ئاوی دەریاچەی ورمێ، داوا لە هاووڵاتیان دەکەین لە ئەگەری مەلەنەزانین و پێنەبوونی جیهازاتی مەلە خۆیان لەو دەریاچەیە بپارێزن.
Your Comment