بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەید سادق حسێنی لە پەراوێزی مانۆری "هێزی شەهیدانی کوردی موسڵمان"ی هێزی زەوینی سوپای پاسداران لە ناوچەی گشتیی دیواندەرە، ڕایگەیاند: ئاسایش یەکێکە لە بژێرە سەرەکییەکانی وڵات و هەموو هێزی چەکداری لە هەوڵدان کە ئەو ئاسایشە پاوەجێیە بۆ خەڵکی لە پێناو گەیشتن بە گەشە، پێشکەوتن و ئاوەدانی دەستەبەر بکەن.
ڕاشیگەیاند: ئەم مانۆرە ئامادەییەک بوو بۆ ئێمە و هەموو جیهازات و هاوئاهەنگی هێزەکانی پارێزگا و یەکەکانی ژێر فەرمانی قەرارگای شەهید شەهرامفەر و لایەنە جۆراوجۆرەکانی هێزی زەوینی هەڵسەنگێندران و بۆمان دەرکەوت کە هاوئاهەنگیی نێوان ئاگرەکان، جووڵەی هێزەکان، هێزی ئاسمانی، فرۆکە بێ فرۆکەوانەکان، ئەندازیاری و هێزی خۆجێی لە ئاستێ باڵا و گونجاو بووە.
سەردار حسێنی بە ئاماژە بە بەشداریی لەشکەری ٢٢ی بەیتولموقەدەس و سوپاکانی مەریوان، سەقز و دیواندەرە لەو مانۆرە و جێگربوونیان لە بەرزاییەکانی چل چاوە، سوڵتان، شانشین و قەڵای زلێخا، جەختی کرد: ناوچەگەلێکی بەربڵاو بە هەوڵی هێزەکان و ڕەزمەندەکانی لەشکەری ٢٢ و و سوپای شارەکان و کۆمەڵەی سوپای بەیتولموقەدەس و یەکەکانی دیکەی هێزی زەوینی پاکسازی کراوە.
فەرماندەی سوپای بەیتولموقەدەسی کوردستان ئاماژەی بەوەش دا: هاوکاتی ئەو مانۆرە کە بەردەوامە، هاوکارانی ئێمە خەریکی یارمەتیگەیاند، ئاوەدانی و گەشەی گوندەکانن.
Your Comment