باشترین بژاردە بۆ هەرێمی کوردستان لە دانوستان لە گەڵ بەغدا چییە

کاروان گەزنەیی ئەندامی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: بە پێشدیتنی من، باشترین بژاردە ڕێککەوتنێکە کە ژیان و بژێوی خەڵک یەکمایەتی و ئەولەویەتی بێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای ئەوەی مانگی ڕابردوو بەغدا پاش ماوەیەکی دوور و درێژ 400 ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان نارد وەکوو بودجە و رایگەیاند تاکوو لە ماوەی یەک مانگدا لە سەر مەلەفی نەوت ڕێکنەکەوین هیچ بودجەیەکی دیکە نانێردرێت بۆ هەولێر، ئەمە لە حاڵێکدایە کە شەش مانگە هەرێمی کوردستان یەکجار مووچەی بە فەرمانبەران داوە و ناڕەزایەتیەکی زۆر هەرێمی گرتووەتەوە.

دوێنێ مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند ئەگەر برایانم لە بەغدا ئامادە بن بۆ گفتوگۆ و چارەسەریی کێشەکان وەفدی کورد لەم ڕۆژانەدا سەردانی بەغدا دەکات بۆ گفتوگۆ لەسەر کێشەکان.

لەمبارەوە هەواڵنێری مێهر لە گەڵ کاروان گەزنەیی، پەرلەمانتار و ئەندامی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دیمانەیەکی ساز داوە و باس لە چەند پرسی گرینگی ئێستای هەرێمی کوردستان بەتایبەتی گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا کە بڕیارە لەم ڕۆژانەدا بەڕێوەبچێت، کرا.

کاروان گەزنەیی لە وڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە پێشبینی ئەو لە ئەنجامی گفتوگۆی داهاتووی هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی بودجە و نەوت وتی: نیەت پاکی پیشاندراوە لە لایەن هەولێر و بەغدا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن. شاندێکی هەرێم لە ماوەی پێشوو سەردانی بەغدایان کردووە، و کاریگەری زۆر یٔەرێنی هەبووە و زەمینە سازی کردووە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن. سەرکردایەتی کوردیش لەو باوەڕەدایە کە بەڕێز مستەفا کازمی لەگەڵ شاندی هەرێم یٔەم جارە دەتوانێت یٔەم تەنگەژانە بگەیەنێت بە دوورگەیەکی ئارام و هەنگاوەکان بە یٔاڕاستەی چارەسەری تەواوەتی بڕۆن. 

وتیشی: تاکە گەرەنتی بۆ پابەندبوونی هەردوولا، ڕێکەوتنێکی لۆجیکی نوسراوە. باشترین بژاردە، ڕێککەوتنێکە کە نوسراو بێت جیاواز بێت لە ڕێککەوتنە زارەکییەکانی پێشوو تا زامنی ماف و شایستە داراییەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بکرێت، و ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی حکومەتی هەرێمیش دیاری بکرێن چونکە مووچە و بژێویی کوردستانییان نابێت بەشێک بێت لە ململانێ سیاسییەکان. 

 کاروان گەزنەیی لەبارەی ئەو داواکارییەی بەغداوە کە پەڵپی لە داهاتی سنوورەکان و داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان گرتووە وتی: لە بنچینەدا ئێمە کێشەی دەستووریمان لەگەڵ حکومەتی ناوەندیدا هەیە، و ئەوکێشانە پێویستە لە ڕێگەی دەستووری دەنگ بۆدرا و گەلپەسەندەوە جێبەجێ چارەسەر بکرێن. پێشتر کێشەکان لە چوارچێوەی ماددەکانی (١١١) و بڕگەی (٢) لە ماددەی (١١٢) دەستوور بوون. دواتر یٔێمە بەگوێرەی بڕگەی (١) لە ماددەی (١٢١) خاوەن یاسای خۆماڵی خۆمانین و دەتوانین بەرمەبنای یاسا بەرکارەکان بڕیار لە چارەنووسی نەوتی هەرێم و داهاتەکانی بدەین.

جەختیشی کرد کە بە ڕای من باشترین بژاردە، ڕێککەوتنێکە کە  رادەست کردنی نەوت لە بەرامبەر شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بێت و لە ئێستادا ژیان و بژێوی هاووڵاتییان دەبێت ئەولەویەت بێت.  

 لە وڵامی ئەو پرسیارەشدا کە بۆچی خەڵکی هەرێمی کوردستان متمانە بە داتاکانی حکوومەت و وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ناکەن لەبارەی تەشەنەی کۆرۆناوە، کاروان گەزنەیی رایگەیاند: بەداخەوە تا دێت ڤایرۆسەکە تەشەنە دەکات، و ڕێژەی توشبوون بە ڤاریۆسەکە زۆر بەرز بووەتەوە. لەگەڵ جددییاتی ڤایرۆسەکە، بە گوتەی پزیشکار هێشتا لە کۆنتڕۆڵ دەرنەچووە، بەڵام لە یٔەگەری پابەند نەبوون بە ڕێنماییەکان و خۆپارێزی تەواوەتی، بەداخەوە ڕەنگە زیاتر بڵاو ببێتەوە.  من پێم وانییە تەواوی هاووڵاتییان باوەڕیان پێ نەبێت، پزیشکان کردویانن بە سێ پۆلێن. بەشێکی هاووڵاتییان باوەڕیان پێیەتی، بەشەکەی دیکە باوەڕیان پێی نییە، بەشێکیشیان باوەڕیان پێیەتی، بەڵام پێیان وایە ڤایرۆسێکی بکوژ نیە بەوجۆرە و دەکرێت وەکو پەتایەکی یٔاسای تێپەڕ ببێت.

داواشی کرد  تەواوی هاووڵاتییان پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن چونکە ڤایرۆسەکە زۆر بڵاوە و وجودی هەیە. بەڵام بەگشتی هاووڵاتییان لە دۆخێکی دەرونی سەختدا دەژین، هاوکات دۆخیئ ابووری ڕووەو مەترسی تەواوەتی دەڕوات. هاووڵاتییان لە دۆخێکی وەها هەستیاردا، پێویستیان بە مووچە و دابینکردنی ژیانێکی شایستە هەیە.

سازدانی دیمانە؛ حەلیمە مەلایی

News Code 32851

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha