٢٧١ تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە کوردستان ناسێندران

سەرۆکی زانکۆی پزیشکی کوردستان بە ئاماژە بە خەوێندرانی ۴٣٨ کەسی گومان لێکراو بە نەخۆشیی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی ئەو پارێزگایە، وتی: لە ماوەی ۲۴ کاتژمێری ڕابردوو ٢٧١ تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە کوردستان ناسێندران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتیشی: لەو ڕێژە ١٩٦ کەس لە نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە، ٦٣ کەس لە نەخۆشخانەی کەوسەری سنە، ٢٧ کەس لە نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی سەقز، ٢٢ کەس لە نەخۆشخانەی بووعەلی مەریوان، ١٥ کەس لە نەخۆشخانەی فەجری مەریوان،  ١٢ کەس لە نەخۆشخانەی شەهید بەهەشتی قوروە، ٦ کەس لە نەخۆشخانەی لە نەخۆشخانەی ئیمام حسێنی بیجار، ١٢ کەس لە نەخۆشخانەی سینای کامیاران، ٧ کەس لە نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی دیواندەرە، ١ کەس لە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی بانە و ٢٠ کەس لە نەخۆشخانەی ڕازی بانە خەوێندراون.

ڕەزاعی بە ئاماژە بە گیان لە دەستدانی ٢٠٦ کەس لە پارێزگای کوردستان بە هۆی نەخۆشیی کۆرۆنا، وتیشی: لەو ڕێژەیە ۴۹ کەس لە سەقز، ٥٥ کەس لە سنە، ٢١ کەس لە قوروە، ٢٠ کەس لە بانه، ٨ کەس لە دیواندەرە، ٢١ کەس لە کامیاران، ١٤ کەس لە بیجار، ١٣ کەس لە مەریوان و ٥ کەس لە دێولان بوونەتە قوربانیی ئەو ڤایرووسە.

سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان داوای لە هاووڵاتیانی پارێزگای کوردستان کە بە هۆی تەشەنەی دووبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، خەڵکی بە ڕەچاو کردنی سنووردانانەکانە و خۆبواردن لە گردبوونەوە و ئامادەبوون لە شوێنە شلۆغەکان، هەموو پرۆتۆکۆلە تەندروستییەکان ڕەچاو بکەن.

News Code 32824

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 10 =