بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا یەوم، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لێدوانێکدا گفتوگۆی ستراتیژی نێوان بەغدا و واشنتۆنی لە سەر ڕوانگەی مەرجەعیەت، پەرلەمان و پێداویستی عێراق وەسف کرد.
موستەفا کازمی ڕایگەیاند کە لە ئەو گفتوگۆگەلەدا پشت بە ڕوانگەی مەرجەعیەت، پەرلەمانی عێراق و پێداویستی وڵات دەبەسترێت.
ناوبراو زیادی کرد: لە گفتوگۆکان سەروەری عێراق لەبەرچاو دەگرین و دەمانەوێت کە عێراق جێگایەک بۆ ئاشتی بێت نەک ببێتە شوێنێک بۆ شەڕی نێوان هێزە بیانییەکان.
بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریاک گفتوگۆکانی نێوان بەغدا و واشنتۆن پێنج تەوەری دەبێت لەوانە پرسی ئەمنیەتی، ئابووری، سیاسی و فەرهەنگی کە تاوتوێ دەکرێن.
بۆچوونی ئێوە