AP ١٣٩٩ جۆزەردان ٢٢ ١٤:٠٢

تەقینەوەی مین لە پیرانشار برینداری لێکەوتەوە

تەقینەوەی مین لە پیرانشار برینداری لێکەوتەوە

بە هۆی تەقینەوەی مین لە یەکێک لە گوندەکانی پیرانشار کەسێک بریندار بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوانیوەرۆی ڕۆژی سێشەممە ٢٠ ی جۆزەردان لە یەکێک لە گوندەکانی پیرانشار یەک کەس بە هۆی تەقینەوەی بریندار بوو و چەند ئەنگستێکی خۆیی لەدەست دا.

لە ئەو ڕووداوە کە لە گوندی لیک بەن سەر بە بەشی لاجانی شاری پیرانشار ڕووی دا، بەداخەوە وەرزێرێک بە ناوی (سەتار. الف ) کە خەریکی ئاودێری زەویەکە بوو بە هۆی تەقینەوەی مین، بە توندی بریندار بوو.

کەسە بریندارەکە کە پێی بە توندی بریندار بوو هەر زوو گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی نەغەدە، بەڵام بەداخەوە بە هۆی تەندی بوونی برینەکەی ئەنگوستەکانی پێی لەەست دا.

News ID 32772

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha