بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئاسۆشەیتێد پرێس، سێرگەی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، دەوڵەتی واشنتۆنی بە ئامانجی سیاسی بۆ گوشار خستنە سەر ئێران لە ڕێگای گەمارۆی چەک و تەقەمەنەوە تۆمەتبار کرد و داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد کە ئەو کارەی ئەمریکا ئیدانە بکەن.
بە وتەی ئەو بەرپرسەی ڕووسیا، ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی چووەتە دەرەوە و ئێستا بە پێی یاسا ناتوانێت بۆ درێژ کردنەوەی گەمارۆی چەک و تەمەنی لەسەر ئێران پشت بە بڕیارنامەی ٢٢٣١ ببەستێت.
شیاوی باسە کە نزیک بە سێ ڕۆژی ڕابردوو، کلی کرافت نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە ئەمریکا ڕەش نووسی بڕیارنامەی درێژ کردنەوەی گەمارۆی چەک و تەقەمەنی لە سەر ئێرانی پێشکەشی ڕووسیا کردووە.
بۆچوونی ئێوە