AP ١٣٩٩ جۆزەردان ٢٠ ١٢:١٣

سەرچاوە سروشتییەکانی کوردستان رایگەیاند:

٦٥ دۆنم لە لەوڕگە و دارستانەکانی کوردستان لە ئاگردا سووتاون

٦٥ دۆنم لە لەوڕگە و دارستانەکانی کوردستان لە ئاگردا سووتاون

بەرپرسی گشتی سەرچاوە سروشتییەکانی کوردستان وتی: لە سەرەتای مانگی جۆزردانەوە، ٦٥ دۆنم لە لەوڕگە و دارستانەکانی پارێزگا لە ئاگردا سووتاون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر سەعدی نەقشبەندی ڕایگەیاند: گەرمای زۆر و گژو گیای وشک بووە هۆی ئەوەی کە ئاگرگرتنی لەوڕگە و دارستانەکانی کوردستان زووتر لە ساڵی ڕابردوو دەست پێبکات.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە دەسپێکی ئاگرکەوتنەکانی ئەمساڵ ٩ ی جۆزەردان بوو، زیادی کرد: تا ئێستا ١٠ ئاگر تێبەربوون لە لەوڕگە و دارستانەکانی پارێزگا ڕووی داوە کە بە هۆیەوە ٦٥ دۆنمیان لە ئاگردا سووتاون.

بەرپرسی گشت سەرچاوە سروشتییەکانی کوردستان زیادی کرد: ٤٤ دۆنم ئاگر تێبەربوون لە لەوڕگە و ٢١ دۆنمیش لە دارستانەکان ڕووی داوە.

ناوبراو باسی کرد کە ساڵی ڕابردوو ٢٧١ جار ئاگرتێبەر بوون لە لەوڕگە و دارستانەکانی کوردستان ڕووی دا کە بە هۆیەوە ٢ هەزار و ٦٥٥ دۆنم لە ئاگردا سووتان.

نەقشبەندی هەروەها ڕایگەیاند کە زیاترین ئاگرتێبەربوون لە ئەمساڵدا لە سنە ڕووی داوە و چاوەڕوانی لە خەڵک دەکرێت کە کەمتر ئاگر لە سروشتدا بکەنەوە و لە ئەگەری دیتنی هەر جۆرە ئاگر گرتنێکیش لەگەڵ ژمارەی ١٥٠٤ پێوەندی بکەن.

News ID 32741

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha