بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران بە دەرکردنی پەیامێک سەرەخۆشی کۆچی دوایی ڕەمەزان عەبدوڵڵا سکرتێری پێشووی بزاڤی فەلەستینی کرد.
لەو پەیامەدا هاتووە؛ کۆچی دوایی برای موجاهید و خۆڕاگر، بەڕێز دوکتۆر ڕەمەزان عەبدوڵڵا لە گەلی فەلەستین و هەموو موجاهیدەکان کە دڵیانلە گرەوی پرسی فەلەستین دایە و بە تایبەت ڕێکخراوەی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستین و بنەماڵەی ئەو کۆچکردووە، سەرەخۆشی دەکەم.
هەروەها ئاماژە دراوە کە ڕەوتی بەرخۆدانی فەلەستین کەسێکی زۆر راستگۆ و پربایەخی لە دەسدەرچووە، هیوادارام بە یارمەتی خودا، هەوڵە جەهادییەکانی جێگرەوەکانیان لەسەر ڕێبازی موجاهیدەکانی وەک فەتحی شەقاقی و ڕەمەزان عەبدوڵڵا بێت و ئەم کۆسپە قەرەبوو کاتەوە.
Your Comment