کورتە فیلمی "ئەسرین" سەبارەت بە ژیانی کۆڵبەران بەرهەم هات

قۆناغی ئامادەکاری و تۆمارکاری کورتە فیلمی "ئەسرین" لە دەرهێنانی هەژیر محەمەدی و لە نووسینی سارا ڕەشیدی بە ئاوردانەوە لە پرسی کۆڵبەری کۆتایی پێ هات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قۆناغی ئامادەکاری و تۆمارکاری کورتە فیلمی ١٢ خولەکی ئەسرین لە دەرهێنانی هەژیر محەمەدی و لە نووسینی سارا ڕەشیدی بە ئاوردانەوە لە پرسی کۆڵبەری و بەسەرهاتی خێزانێکی هەژار و دەسکورتی کۆمەڵگا کۆتایی پێ هات.

پلانی ئەم فیلمە لە ئەستۆی سامان کەریمی و فیلم و وێنەهەڵگریی لە ئەستۆی پەرویز ڕۆستەمی بووە و هەروەها بۆ مۆسیقای فیلم لە ئەلبۆمێکی کەیهان کەلهۆر کەڵک وەرگێڕاوە.

News Code 32703

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =