مینی ژێردەریایی نوێی ئێران، بەتوانای گۆڕینی هاوکێشەی هێز لە دەریا

ماڵپەڕی شرۆڤەیی نەیشناڵ ئینترێست ڕوانیویەتییە وێنەگەلێک لە جیهازاتی نوێی ژێردەریایی ڕوونوێنی کراوی ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "کالب لارسۆن" لە وتارەکەی کە لە ماڵپەڕی شرۆڤەیی نەیشناڵ ئینترێستدا بڵاوی کردۆتەوە، لە زمانی کارناسی دەریایی ئێچ.ئای.ستۆن دەڵێت: مینی ژێردەریاییەکان گرینگترین جیهازاتی ڕوونوێنی کراوی ئەم دواییەی جیهازاتی دەریایی ئێرانە کە بۆ پاڵپشتی لە تەنگەلانی هۆرمۆز و کەنداوی فارس بەرهەم هێنراون و لە حەوتەکانی ڕابردوو ڕوونوێنی کراون؛ ژێردەریاییەک کە پێویستی بە ئاژۆر نییە و دەچێتە ڕیزی مینی ژێردەریاییەکانی (UUV) و لەو ڕووەوە ئێران بە بەهرەمەندی لەو جیهازاتە دەچێتە ڕیزی وڵاتانی تایبەتی جیهانی.

نەیشناڵ ئینتریست بە ئاماژە بە تایبەتمەندی دەرگای ئەو ژێردەریاییە و شاراوەبوونی و توانستی شوێن‌گۆڕکێی کورسیی سەرەوەی ژێردەریاییەکە کە لە کاتی ئۆپەراسیۆندا دەچێتەوە ناو خود ژێردەریاییەکە، جەختی کرد: ئەو جۆرە تەکنۆلۆژیایە تایبەتە بە هێزی ویلایەتە یەکگرتووەکان و تا ڕادەیەک هێزی دەریایی سەڵتەنەتی. لەمناوە بە هەندێ جیاوازیی بەرچاوەوە، UUV ئێرانی خاوەن DIYی هاوشێوەی ماڵە و کەوان چوارگۆشی وێدەچێ لە گاراژدا داڕێژرابێت تا لە شوێنێکی تایبەتی دروست کردنی جیهازاتی دەریایی، بەوەشەوە پێدەچێ ئەو فۆڕمە زۆر وردبینانە و دروست بێت.

لارسۆن هەروەها باسی لەوەش کردووە کە ئەگەرچی توانستی دەریایی ئێران بەرۆژ نەکراوەتەوە و پرسی بێ ئاژۆریی یەکێک لە خاڵە بەرچاوەکانی ئەو ژێردەریاییە نوێیەیە، بەڵام ئێران دەتوانێ بەو جیاهزاتە نوێیە و بۆ سەرکەوتن لە پێکدادانەکان و بۆ پێشگری لە تەرافیک و ناچارکردنی دژبەرانی بەهێز و پێشکەوتەی کەڵکی لێ وەرگرێت.

زیادیشی کرد: ئەو ژێردەریاییە هیچکات ناتوانێ شان بە شانی هێزی دەریایی ویلایەتە یەکگرتووەکان بچێتە پێش، بەڵام دەتوانێ ئاستەنگێکی گرووپی خیرا ساز بدات، یان بە واتایەکی دیکە مینی ژێردەریایی ئێران دەتوانێ هەڕەشەیەک بێت لە بەردەم ئۆپەراسیۆنەکان و خاوکردنەوەی جموجۆڵی دژبەرانی ئەو وڵاتە و لەو ڕووەوە توانای گۆڕینی هاوکێشەی هێز لە دەریاکانی هەیە.

News Code 32684

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 6 =