به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سپۆنتیک، به‌رپرسێکی ئه‌مریکایی هۆشداریی دا که ڕه‌نگه گرووپی تیرۆریستی داعش و به‌ره‌ی نوسره ده‌ستیان به چه‌کی مه‌ترسیداری ناسراو به سیستمی مووشه‌کی گه‌ڕۆکی (MANPADs)ی بگات.
به‌رپرسێکی ئه‌مریکایی که نه‌یویست ناوی ئاشکرا بێت ئه‌م هه‌واڵه‌ی بۆ ڕۆژنامه‌ی لۆسانجلێس تایمز ئاشکرا کردووه.
ئه‌و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ری زۆره که ئه‌م چه‌کانه له ڕێگه‌ی خاکی تورکیاوه به ده‌ستی تیرۆریسته‌کان گه‌یشتبێت، ئه‌و وتی: ئه‌گه‌ر تیرۆریسته‌کان ده‌ستیان به چه‌کی پێشکه‌وتوو بگات قه‌یرانی سووریا قووڵتر ده‌بێته‌وه.
کۆشکی سپی له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئاشكرای کرد که له‌م جۆره چه‌کانه له لایه‌ن ئه‌مریکاوه به هیچ گرووپێک نه‌دراوه.
سێپتامبه‌ری ساڵی ڕابردوو، پێنتاگۆن له هه‌واڵێکدا ڕایگه‌یاند که تیرۆریسته‌کان له ڕێگه‌ی سه‌رچاوه نافه‌ڕمییه‌کانه‌وه ده‌ستیان به‌م چه‌کانه گه‌یشتووه.
پێنتاگۆن پاگه‌نده‌ی کرد که تیرۆریسته‌کانی داعش و به‌ره‌ی نوسره ده‌توانن ئه‌م چه‌کانه به ئاسانی له بازاڕی ڕه‌شدا به قاجاخ بکڕن و ئه‌گه‌ری زۆره ئێسته‌ش ده‌ستیان به‌م چه‌کانه گه‌یشتبێت.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له‌مباره‌وه وتی که عه‌ره‌بستان و قه‌ته‌ر ده‌توانن پشتیوانی دارایی کڕینی ئه‌م چه‌کانه بۆ تیرۆریسته‌کان دابین بکه‌ن.
Your Comment