بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سوپای ڕووسیا ئامادە بوونی سەربازی خۆیی لە پارێزگای حەسەکە بە کردنەوەی بنکەیەکی سەربازی نوێ لە سنووری سێ گۆشەی سووریا، تورکیا و عێراق زیاد کردووەتەوە. ئەو هەوڵە گرینگەی ڕووسیا لە ناوچەی ستراتیژیک کە دەیان کیڵگەی نەوت و گازی تێدایە ئەنجام دراوە.
سەرچاوە خۆجەییەکان ڕایانگەیاندووە کە کاروانی ڕووسی بریتی لە پێنج ئۆتۆمبیل و جیهازاتی تر بە ١٠٠ سەربازەوە چوونەتە ناو قوتابخانەیەک و کردوویانەتە بنکەی سەربازی. هەرەوەها ئەو سەرچآوەگەلە وتوویانە، سەربازەکانی ڕووسیا ڕادار و بازگەی پشکنینیان لە ئەو شوێنە دامەزراندووە.
هاوکات لەگەڵ ئەو هەوڵانەی ڕووسیا، مسکۆ دەیەوێت فڕۆکەخانەی قامیشلۆ بکاتە دووهەمین بنکەی گەورەی خۆی لە سووریا پاش فڕۆکەخانەی حەمیمیم.
Your Comment