AP ١٣٩٩ جۆزەردان ٧ ٠٨:٤٥

لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا;

خێرایی هەڵکردنی با لە سەقز و سنە گەیشتە ٩٥ کیلۆمەتر

خێرایی هەڵکردنی با لە سەقز و سنە گەیشتە ٩٥ کیلۆمەتر

سەرۆکی ئیدارەی پێش بینی کەش و هەوای کوردستان وتی: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوو هەڵکردنی با دیاردەیەکی بەرچاو لە ئەو پارێزگایە بوو کە خێراییەکەی لە ئەوێهەنگی سنە و سەقز گەیشتە ٩٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێر.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهرام چارەخا ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوو ١٣ وێستگە لە ٢٤ وێستگەی کەشوەهەواناسی کوردستان هەڵکردنی بای سەرووی ٧٠ کیلۆمەتریان تۆمار کردووە کە زیاترینیان لە سەقز بە ٩٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێر بووە و زەڕینە، هەزارکانیان و بەهارستانی بیجاڕ هەر یەکەیان ٩١ کیلۆمەتر بووە.

ناوبراو زیادی کرد: پێش بینی دەکرێت کە تا ڕۆژی شەممە کەشێکی سەقامگیرمان هەبێت لە پارێزگا جگە لە ئەوەی کە لە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی هەندێک جار لە دوانیوەرۆدا هەڵکردنی با هەبێت.

بە وتەی ناوبراو، کە ئەم ماوەیەدا ئەگەری بارینی بارانی کەم لە ناوچە ڕۆژهەڵاتییەکانی پارێزگا لەوناە بیجاڕ و قوروە هەیە.

چارەخا سەبارەت بە پلەی گەرماش وتی: تا ڕۆژانی دوایی هەفتە، وردە وردە پلەی گەرمای پارێزگا ڕوو بە سەرەوە دەچێت و هەوا گەرمتر دەبێت.

News ID 32562

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha