دانوستانی بازرگانی لە سنووری باشماخ و سەیرانبەند دەستی پێکردەوە

بەرپرسی گشتی گومڕوکەکانی پارێزگای کوردستان لە چالاکی دووبارەی دانوستانە بازرگانییەکان لە سنووری فەرمی باشماخی مەریوان و بازاڕچەی سەیرانبەندی بانە لە ئەمرۆ ٦ ی جۆزەردانەوە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەختیار ڕەحمانی پوور ڕایگەیاند: هەناردە کردنی کاڵا لە سنووری باشماخی مەریوانەوە پاش یەک ڕۆژ ڕاگرتن و پشوو لە ڕۆژی ڕابرووەوە دەستی پێکردووەتەوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە ڕۆژانە وەجبەی هەناردە کردنی زۆر لە سنووری باشماخەوە بۆ عێراق دەنێردرێت، زیادی کرد: یەکامیەتی کاڵای هەناردە کردن لە گومڕوکەکانی پارێزگا بە میوە و تەڕەبار و ئەو شتومەکانەیە کە زوو خراپ دەبن.

بەرپرسی گشتی گومڕوکەکانی کوردستان وتی:چالاکی لە بازاڕچەی سەیرانبەندیش لەسەر داوای لایەنی عێراقی تا ڕۆژی سێشمەممە شەشی جۆزەردان داخرا بوو و بە پێی هەماهەنگییەکان ئەمرۆ سێشەممە دیسان کاریان دەست پێکردووەتەوە.

News Code 32547

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 10 =