بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڤایرۆسی کۆڤێد ١٩ کە هەموو جیهانی گیرۆدەی خۆی کردووە و هەموو لایەنەکانی ژیانی مرۆڤی خستووەتە ژێر کاریگەرییەوە، لێکۆڵەرانی زۆربەی وڵاتانی جیهانی بۆ بەرهەم هێنانی ڤاکسەنی ئەو ڤایرۆسەی بە خۆیەوە خەریک کردووە.
ئێستا وادیارە چین یەکەم ڤاکسەنی دژە کۆرۆنای لە سەر ١٠٨ کەس تاقی کردووەتەوە و هیچکامەیان نیشانەی نەرێنیان لە خۆیانەوە دەرنەخستووە.
شیاوی باسە کە لە چەند وڵاتیتری جیهانیش هەوڵی باشیان بۆ بەرهەم هێنانی ڤاکسەن داوە ، بەڵام هێشتا هیچ کامەیان نەیانتوانیوە ڤاکسەنێکی تەواو بۆ ئەو ڤایرۆسە کوشندە بدۆزنەوە.
Your Comment