بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدولڕەزا شەهبازی بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی زانستە پزیشکییەکانی لوڕستان ڕایگەیاند: خانمێکی ٤٢ ساڵان پاش ئەوەی کە دەمرێت دەگوازرێتەوە بۆ ساردەخانەی بەهەشتی ڕەزای خوڕماوا.
ناوبراو وتیشی: کاتێک کە پزیشکی داد بۆ پشکنینی تەرم و دەرکردنی مۆڵەتی ناشتن دەچنە ئەوێ بە ئەوپەڕی ناباوەڕیەوە دەبینن کە ئەو خانمە هەناسە دەدات.
شەهبازی بە وتنی ئەوەی کە ئەو خانمە دەگوازنەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید مەدەنی خوڕماوا، وتی: لە کۆتاییدا تیمی پزیشکی هاتنە کایەوە و ئەو خانمەیان زیندوو کردەوە.
بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی ئەو نەخۆشخانە جەختی کرد: ئێستا ئەو خانمە ٤٢ ساڵە لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید مەدەنی خەوێندراوە و دۆخی ئاسایی هەیە.
بۆچوونی ئێوە