کاردانەوەی باڵوێزی رووسیا بە پاگەندەیەک سەبارەت بە لابردنی بەشار ئەسەد

لوان جاگاریان وێرای ڕەت کردنەوەی پاگەندە میدیاییەکان سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئێران، ڕووسیا و تورکیا لە پێناو وەلاوەنانی بەشار ئەسەد لە دەسەڵاتی سووریا، ڕایگەیاند: ئەو دەنگۆیانە لە لایەن وڵاتانی ناڕازی بە دەسەکەوتەکانی ئاستانەوە پەرە پێ دەدرێت.

لوان جاگاریان باڵوێزی فیدراسیۆنی ڕووسیا لە تاران لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێرانی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وێرای ڕەخنە لە سیاسەتی ناوچەیی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناڤین و نایاسایی وەسف کردنی ئامادەبوونی ئەمریکییەکان لە سووریا، وتی: ئەمریکا بەشێکە لە هێزە داگیرکەرەکانی سووریا و خەریکی بە تاڵان بردنی نەوتی ئەو وڵاتەیە و هاوکار بە داسەپاندنی گەمارۆگەلی نایاسایی لە دژی ئێران، ڕووسیا، ڤێنزۆئێلا و چەند وڵاتی دیکە، کێشەگەلێکی زۆری بۆ خەڵکی ئەو وڵاتانە ساز کردووە.

باڵوێزی ڕووسیا وێرای ڕەت کردنەوەی هەر جۆرە دەنگۆیەک لەبارەی ناڕەزایەتی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە لە هاوتای سووریی، ڕوونی کردەوە: ئەوانە دەنگۆگەلێکن کە لە لایەن کەسانێک کە هیچ پێگەیەکی سیاسییان نییە، ڕاگەیێندراوە. بەڵام ئەو لێدوانانە نە تەنیا نیشاندەری هەڵویستی فەرمی دەوڵەتی سووریا نین، بەڵکوو ڕووسیا بەردەوام پێداگر بووە لە درێژەی ڕەوتی سیاسی لە سووریا و پاڵپشتی کردنی دەوڵەتی ڕەوای ئەو وڵاتە و ڕایگەیاندووە کە داهاتووی ئەو وڵاتە تایبەت لە خەڵکی سووریایە و ئەوان بڕیاردەرانی کۆتایی کاروباری وڵاتەکەیانن.

ناوبراو سەبارەت بە دەنگۆی بڵاوبۆوە لە میدیاکاندا و لەوان ئەلمانیتۆر لەبارەی ڕیککەوتنی ئێران، ڕووسیا بو تورکیا بۆ وەلاوەنانی بەشار ئەسەد لە دەسەڵاتی سووریا، بە ئاماژە بەوەی کە ئێمە وڵاتانی بڕیاردەر لە داهاتووی خەڵکی سووریا و سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە نین، جەختی کرد: داهاتووی بەشار ئەسەد و خەڵکی سووریا لە رێگەی هەڵبژاردنی ڕوون و ئازادەوە دیاری دەکرێت و ئێمە وەک وڵاتانی دەرەکیی هاوڕێی سووریا دەبێ یارمەتی خەڵکی سووریا بدەین کە بچنەوە باوەشی ئاشتی و رێگە بۆ درێژەی ڕەوتی سیاسی لەو وڵاتەدا هەمووار بکەن.

وتیشی: ئەو دەنگۆیانە لە لایەن وڵاتانێکەوە بڵاو دەبێتەوە کە دژی چالاکیی سەرکەوتووانەی ڕەوتی ئاستانەن. ئەو وڵاتانە دژی یاساگەلی نێودەوڵەتی بوون و دەیانەوەێ ڕژیمی یاسایی بە زۆر و زەخت بڕووخێنن و بڕوایان بە هەڵبژاردن نییە. کەواتە لەو بوارەدا ئەگەر دەوڵەتێک نەچێتە ژێر فەرمانی ویلایەتە یەکگرتووەکان و هاوپەیمانانی، بەڕەوڕووی گەمارۆ و بایکۆت دەبێت و هەوڵی ڕووخانی بە شێوەی نایاسایی دەدرێت.

News Code 32436

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =