ئەو حکوومەتەی داوای سەربەخۆیی دەکرد چۆن پارەی بۆ مووچە نییە

مەتەڵێکی کوردی هەیە دەڵێت کاسەی پڕ ئاشتی ماڵە. ئەم مەتەڵە کۆنە زۆر باش بۆ لێکدانەوەی قەیرانەکان و گۆڕانکارییەکانی هەرێمی کوردستان لە ڕوانگەی ئابووری سیاسیەوە بەکەڵکە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی  نێودەوڵەتی- دکتۆر سەلاحەدین خەدیو: هەرکاتێ نرخی نەوت بەرزبێتەوە و بەشی کوردەکان لە بووجەی دەوڵەتی ناوەندی، بە تەواوەتی بنێردرێت، برایەتی و یەکگرتوویی دوو حیزبە سەرەکییەکە بەرز دەبێتەوە. هەروەها پێچەوانەی ئەم حاڵەتەش ڕاستە، لە قۆناغەکانی قەیرانی ئابووری وەکوو ساڵەکانی 2014 تا 2017 کە ئابووری لە خراپترین دۆخی خۆیدا بوو، ڕێژەی دژایەتییەکانیش بە شێوەیەکی بەرچاو پەرەی سەند.

بەشی زۆرتری ئابووری هەرێمی کوردستان لە دەستی دوو حیزبی سەرەکی، بنەماڵە حاکمەکان و گرووپەکان و ئولیگارشییە پەراوێزییەکان دایە. پشتگر و پشتیوان ڕاکێشان و کڕینی وەفاداری سیاسی لە ڕێگای پێدانی هەڤیازی، ڕانت و پارە، ڕەوشتی سەرەکی سیستەمی حاکم بۆ کۆنترۆڵی کەشی سیاسییە.

پشتیوان بۆ خۆ ڕاکێشان ڕێژە و چۆنایەتی جۆراوجۆری هەیە، لە کڕینی چینە کۆمەڵایەتییەکان تاکوو ڕەخنە و هاوپەیمان بوون لە هەڵبژاردنی ڕێبەری حیزبە ڕکابەرەکان و ئۆپۆزیسیۆن. بۆ وێنە دەوترێ حیزبی دێمۆکرات کە سەرچاوەی دارایی بەربڵاوتری بەدەستەوەیە، توانیویەتی لەم ڕێگایەوە، سەمپاتی بەشێک لە ڕێبەریی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بەدەست بێنێت.

بەڵام ئێستا کە سفرەکان خاڵین و دەستەکان لەبری گیرفان بەرۆک ڕادەژەنن، دژایەتییە سەرەکی و ژێرخانییەکان دیسانەوە دەرفەتی خۆنواندنیان دۆزیوەتەوە. پێش هەموو شتێ دەبێ بڵێین ئابووری هەرێمی کوردستان بەهۆی نەبوونی سیاسەتی دارایی و دراویی دروست و هەبوونی گەندەڵی بەربڵاو، لە ئابوورییە نەفتییەکانیتر لە کاتی دابەزینی نرخی نەوت زیاتر خەسارمەند دەبێت .

بە هەر چەشنێک بێت دەتوانین بڵێین سەرەڕای چەند میلیارد دۆلار داهاتی  فرۆشتنی نەوت و داهاتی گومرۆکی و چەندین میلیارد بووجەی وەرگیراو لە عێراق، ئەو هەرێمەی کە داوای سەربەخۆیی دەکات نابێ بۆ مووچەی فەرمانبەران خۆی تووشی کێشە بێت و چاوەڕوانی بەغداد بمێنێتەوە. لەڕاستیدا ئەمە نیشاندەری ناکارامەیی دەسەڵاتدارانی هەرێم، لانیکەم لە بواری ئابووری دایە. ڕەنگە بۆ داپۆشانی ئەم دۆخە، زنجیرەی قەیرانە سیاسییەکانی نێوان حیزبە سەرەکییەکان و ئۆپۆزیسیۆن وەڕێ کەوتبێت. ئۆپۆزیسیۆنی بێدەنگی دوێنێ لە بەرانبەری پارتی، بەهۆی ئەوەی کە ئاسۆی داڕمانی ئابووری دەبینن، خێرا خەریکی دەنگ هەڵبڕینن. دژایەتییەکان لە هەولێرەوە گەیشتە بەغداد و کازمیش، کابینەی خۆی بە بێ وەزیری کورد پێک هێنا.

لە مەسەلەی "زەینی وەرتێ" کە بە هۆی گوشاری تورکیاوە، پارتی هێزی بۆ دەروازەی قەندیل هەناردە کرد، لە گەڵ دژایەتی هەموو حیزبەکان ڕووبەڕوو بووەوە. لە پرسی هەڵگرتنی پارێزبەندی لە سەر نوێنەرە هەڵبژێردراوەکانی پەرلەمان  بە مل نەدانی فراکسیۆنە کوردەکان، پارتی دەستەوداوێنی دەنگی نوێنەری مەسیحییەکان بوو.

هەڵگرتنی پارێزبەندی پەرلەمانتارێک بووە هۆی دروست بوونی قڵیشێکی گەورەی سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا و ڕەخنەیەکی زۆر دژی میکانیزمی هەڵبژاردنی نوێنەری جوولەکەکان هاتە ئاراوە. پارتی لە وڵام دانەوە بەم پرسە پەنای بۆ لۆژیکی هەمیشەیی حکوومەتە دەسەڵاتخوازەکان بوو: ڕەخنەگران هاودەستی داعشن و حیزبی ئێمە لایەنگری کەمینە ئایینییەکانە، شێوازێک کە لە مێژە دەوڵەتە دەسەڵات خوازەکان کەڵکی لێ وەردەگرن. ژمارەیەک لە کەمینە ئایینیەکان وەک نمانە لە ویترینی سیاسی خۆیاندا دادەنێن  و بۆ ڕاکێشانی سەرنجی ڕۆژئاواییەکان، خۆیان وەکوو بەرگری‌کارانی ئەو کەمینەگەلە لە بەرانبەر توندوتیژی ئایینی و تایفی  نیشان دەدەن.

خاڵی سەرنج ڕاکێش ئەوەیە؛ پارتی کە  ساڵی 2015 کاتێ بە لۆژیکی ڕێککەوتن و ئاشتەوایی خێڵەکی، دانیشتنی پارلەمان بۆ لێکدانەوەی پرسی سەرۆکایەتیی هەرێمی هەڵوەشاندەوە، ئەم جارە یەخە بۆ سەروەری یاسا لە بەرانبەر ڕێککەوتنەوە دادەرێت.

ناتەبایی نێوان ڕێبەرایەتی هەڵبژێردراوی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان و پارتی دیمۆکرات دژبەرییەکانی قووڵتر کردەوە. ئەم بەرە نوێیەی یەکێتی لە سیاسەتی سازشی حزبەکەیان لە بەرانبەری پارتیدا ناڕازین. پارتی پێی خۆشە لە گەڵ باڵی کۆن و کەسایەتییە پێشەنگەکانی ئەم حیزبەدا کار بکات.

هەڵبەت ڕاپۆرتی زۆر سەبارەت بە باڵ باڵێن  لە پارتیدا هەیە، شکستە یەک لەدوای یەکە ئابوورییەکان و سەرنەکەوتنی ڕێفراندۆم لەم دۆخەدا کاریگەر بووە. بە هەر حاڵ هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی خراپ دایە. ژیانی سیاسی لە پڕۆسەیەکی ناتەواو لە قەیران و یەکگرتوویی کاتیی و نەریتی بەستراوەتەوە و ئەمەش هەر چەند ساڵ جارێ دووپات دەبێتەوە.

ڕەنگە درێژ بوونەوەی قەیرانی ئابووری کە بەهۆی کۆرۆناوە خەساری زۆرتری بینیوە، تا ڕادەیەک دۆخەکە بگۆڕێت بەڵام بە دڵنیاییەوە هیچ پرۆژەیەکی ڕیفۆرم خوازانە بە بێ گۆڕانی بنەمایی لە سیستەمی ئابووری نایێتە دی. ئەوەش پێویستی بە گوشاری نێونەتەوەیی و بەتایبەت  ئەمریکا وەکوو پشتیوانی سەرەکیی هەرێمە.

گوشاری ئەمریکا بۆ ڕیفۆرمی ئابووری و جیاکردنەوەی ئابووری لە حیزب و بنەماڵەکان، دەتوانێ ببێتە هۆی گواستنەوەی دیمۆکراتیک و یەکگرتوویی دەسەڵات و کۆتایی هێنان بە سیستەمی دوو ئیدارەیی.

News Code 32388

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 5 =