بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێوارەی هەینی (١٩ی گوڵان) منداڵێکی ٥ ساڵان لە ڕووباری باراندۆزی ورمێ نوقم بوو و پاش ٣ رۆژ لەو ڕووداوە و سەرەڕای هەوڵی بەردەوامی تیمی مانگی سووری ئازەربایجانی رۆژئاوا هێشتا نەدۆزراوەتەوە.
لەوبارەیەوە بەڕێوەبەری گشتیی مانگی سووری ئازەربایجانی رۆژئاوا ڕایگەیاند: بەڵگەکان باس لە نوقم بوونی ئەو منداڵە دەکەن و هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی بەردەوامە.
سەعید ڕەهبەر سوورە وتیشی: لەو ٣ رۆژەدا تیمێکی ٢٠ کەسی و ٢ تیمی ئانێست (سەگی پشکێنەر) بۆ دۆزینەوەی ئەو منداڵە تا خوارەوەی ڕوونارەکە لە هەوڵدان. بەڵام ئاستی بەرزی ئاوی ڕووباری باراندۆز پشکنینەکانی دژوار کردووە.
بۆچوونی ئێوە