بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ئەوڕۆ (پێنج شەممە) هاوکات لە گەڵ دووهەمین ساڵوەگەری کشانەوەی ئەمریکا لە هەژماری تویتەریی خۆیدا بە بیرهێنانەوەی ٨ پەیمان شکێنیی دەوڵەتی ترامپ ڕایگەیاند: ویلایەتە یەکگرتووەکان بێزارە لە بەرجام و لێی کشاوەتەوە و پێشێلی کردووە و هەموو ئەوانەی پابەندی بەرجامن، بایکۆت کردووە.
زەریف جەختی لەوش کرد: ویلایەتە یەکگرتووەکان لە پێگەیەکدا نییە، بڕیار لە سەر بەرجام بدات.
Your Comment