سەربازێکی کورد مووچەی سێ مانگی بەخشیە 80 بنەماڵەی هەژار

سەربازێکی کورد لە هەڵمەتێکی مرۆڤدۆستانەدا مووچەی سێ مانگی خۆی بۆ کڕینی پێداوێستییەکانی گوندێکی هاوێری سەوڵاوا بەخشییەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خەیام ڕەحمانی سەربازی بنکەی بەسیجی شەهید فرەشتەی ژەریژەی سوپای سەوڵاوا، مووچەی سێ مانگی خۆی کە بۆ کڕینی گووشی مۆبایلی دانابوو، لە هەڵمەتێکی خێرخوازانەدا تەرخانی دابین کردنی پێدوایستییە زەروورەکانی خەڵکی ئەو گوندە هەژارە کرد.

ئەو سەربازە سەبارەت بە بڕیاری مرۆڤدۆستانەی ڕوونی کردەوە: مووچەی سێ مانگی سەربازیم کە دەکاتە ٢ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار تمەن، بە ئاوردانەوە لە گوشاری ئابووری خەڵکی بە تایبەت لە دوای تەشەنەسەندنی کۆرۆنا بۆ کڕینی ٨٠ پاکێجی خۆراکی بۆ دابەشکردن لە نێوان خەڵکی گوندی ژەریژەی سەر بە شارۆچکەی سەوڵاوا تەرخان کرد.

ڕەحمانی جەختی لەوەش کرد کە خزمەتی سەربازیی ڕوو لە کۆتاییە و خۆشحاڵە کە توانیویەتی هەنگاوێکی چکۆلە بۆ هاووڵاتیانی بە تایبەت خەڵکی هەژار و دەستکورت هەڵگرێت.

News Code 32260

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha