دەبێ ئامادەی بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەگەلی نوێ بین

وەزیری بەرگری و پاڵپشتیی هێزی چەکداری وتی: ئێمە دەبێ رۆژانە ئامادەی بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەگەلی نوێ بین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەرتیپ حاتەمی وەزیری بەرگری و پاڵپشتیی ‌هێزی چەکداری بە ئامادەبوونی لە نەخۆشخانەی چەمران و دیدار لە کادێری پزیشکی و دەرمانی، ڕایگەیاند: بە هەوڵی دەوڵەت و مەجلیس و بیمەی دەرمانیی هێزی چەکداری گۆژمە و بودجەی پێویست بە نەخۆشخانەکانی هێزی چەکداری تەرخان دراوە.

وەزیری بەرگری بە ئاماژە بە زەروورەتی تۆمارکرانی ئەزموون و دەسکەوتە ناسکارییەکانی "کۆرۆنا"، ڕاشیگەیاند: ئەو ڤایرۆسە دەسکەوتی چەند لایەنەی بۆ وڵات بوو و ئەزموونی ئێمەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەگەلی نوێ لە داهاتوودا بردە سەرێ. دیارە کۆرۆنا تەنیا پرسێکی تەندروستی نییە و مژارە فەرهەنگی، ئەمنی و ئابوورییەکانیشی تێوەگلاندووە. هەر بۆیە دەبی خۆمان ئاپدەیت کەینەوە و رۆژانە ئامادەی بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەگەلی نوێ بین.

جەختیشی کرد: هەڵسوکەوت و ئاسەواری ڤایرۆسی کۆرۆنا دەتوانێ وڵاتانی داگیرکەر هان بدا بۆ پێشخستنی ئامانجە دزێوەکانیان لە ئاستی نێودەوڵەتی لە دژی گەلانی دیکە، کەواتە پێویستە پێکهاتەی وڵات بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەگەلی لەو چەشنە، ئامادە و تۆکمە بکرێت.

News Code 32177

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha