بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمین مورادی بە ئاماژە بە بڵاوبوونەوەی بانگەشەی سەرتاسەریی شانۆی ئاپارتمانی لە کەرەنتینە (تەئاتر مان) لە لایەن ناوەندی هونەرە شانۆییەکانی حەوزەی هونەری لە پێناو درێژەی داهێنانی فەرهەنگی و هونەری لە بواری شانۆیی لە رۆژانی کەرەنتینە و سنووردانانی کۆمەڵایەتی بە بۆنەی پەرەسەندنی کۆرۆنا، وتیشی: شانۆی ئاپارتمانی شانۆیەکە کە بەکەمترین داڕشتەی دیمەن و جوانکاریی کەم لە فەزادا و بە ئەکتەرانێکی کەم لە کەشێکی داخراوەی ناو ماڵ بەرهەم دێت.
مورادی زیادی کرد: بنەماڵە شانۆییەکان دەتوانن بەرهەمەکانیان بە PDF و Word بە ڕەچاوکردنی تایبەتمەندییەکانی سەرەوە و تەرخاندانی ماوەی نمایشی تا لانیکەم ٣٠ خولەک و لە گەڵ ناونیشانی تەواوی نووسەر و دەرهێنەر و ژمارەی پەیوەندیی، تا بەرواری ١٠ی جۆزەردانی ئەوساڵی هەتاوی بۆ ئیمەیلی apartmenttheatre@yahoo.com ڕەوانە بکەن.
بۆچوونی ئێوە