بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەریی فەرمی سانا، سەرچاوە خۆجەییەکان ڕایانگەیاند، سەربازانی ئەمریکا ٣٠ ئۆتۆمبیل جیهازات و کانتینر نەوتیان لە ڕێگای ڕێڕەوی نافەرمی ئەلوەلید لە عێراقەوە هێنایە دەرەوە و بەرەو بنکەی نایاسایی خۆیان لە قەسرەکی تل بیدر لە دەڤەری قامیشلۆ گواستەوە.
ئەو سەرچاوەگەلە ئاماژەیان کرد، ژمارەیەک لە بارهەڵگرەکان پاشەکەوتی تەقەمەنی بوون.
هێزە داگیرکارەکانی ئەمریکا ٢٢ ی ئەم مانگەش ٥٠ بارهەڵگر بریتی لە بلۆکی چیمەنتۆیی و جیهازاتی لۆجستیکیان لە عێراقەوە هێنایە ناو شاری قامیشلۆ.
بۆچوونی ئێوە