AP ١٣٩٩ گوڵان ٧ ١٨:٤٢

له سنووری بازرگان;

چوارەمین وەجبەی دەرمانی لە ئەڵمانیاوە گەیشتە ئێران

چوارەمین وەجبەی دەرمانی لە ئەڵمانیاوە گەیشتە ئێران

بەڕێوەبەری گشتیی گومرۆکی بازرگانی لە گەیشتنی چوارەمین وەجبەی دەرمانی ئاڵمانیا لە رێگەی بازاڕچەی سنووریی ساری‌سۆ بۆ ئێران هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سادق نامدار وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتی: ئەو وەجبە دەرمانییە لە وڵاتی ئاڵمانیا بارکراوە و بریتییە لە دوو ئۆتۆمبیلی بارهەڵگر بە ٢٠ هەزار و ٧٦٣ کیلۆگرام مادەی کیمیایی و دەرمانی و تاقیگەیی کە لە دوای گەیشتنی بە خاکی ئێران، ڕەوانەی پایتەخت کرا.

وتیشی: بڕیار بوو ئەو وەجبە لە رێگەی سنووری بازرگانەوە هاوردەی ئێران بکرێت، بەڵام بە هۆی کێشەی هاوردە لەو سنوورەوە، بە ڕەزامەندیی بەڕێوەبەرانی سنووریی ئێران و تورکیا لە رێگەی بازارچەی سنووریی ساری‌سۆ لە ماکۆوە هاوردە کرا.

نامدار بە ئاماژە بە بایەخی ٢٥٠ هەزار یۆرۆیی ئەو وەجبەیە، ڕایگەیاند: یەکەمین وەجبەی دەرمانیی کڕدراو لە وڵاتی ئەڵمانیاش ٢٣ رۆژ لەوە پێش بە کێشی ٢٦ تۆنی هەر لەم سنوورەوە هاوردەی وڵات کراوە.

News ID 32147

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha