بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد فەرید سپەری وتی: ساڵی ڕابردوو بەشی کشتوکاڵی سەرەڕای هەبوونی گەمارۆکان بە هەشت لەسەدەوە زیاترین گەشەی ئابووری بە خۆی تەرخان کردووە.
ناوبراو زیادی کرد: ساڵی ڕابردوو سەرەڕای گەمارۆکان، پیشەی نەوت بە گەشەی نەرێنی بەرەوڕوو بووەوە بەڵام بەشی کشتوکاڵی بە شێوەیەک لە شێوەیەکان ئابووری ئێرانی ڕزگار کرد.
سەرۆکی ڕێکخراوی جەهادی کشتوکاڵی پارێزگای کوردستان درێژەی دا: بەستێنەکان لە پارێزگا بۆ بەشی کشتوکاڵی لەبارە و کشتوکاڵی دەتوانێت ببێتە پێوەری گەشەی ئەو پارێزگایە.
ناوبراو وتیشی: مامناوەندی بەرهەمهێنانی بەرهەم کشتوکاڵییەکانی پارێزگای کوردستان ساڵانە نزیک بە دوو ملیۆن و ٩٠٠ هەزار تۆنە کە بە تاوتوێ کردنەکان لە هەموو بەشەکانی تر دەتوانین بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی بۆ پێنج ملیۆن و ٥٠٠ هەزار تۆن بەرز بکەینەوە.
سپەری وتی: سەدا ٣٠ی کار و ئیشی کوردستان لە بەشی کشتوکاڵی دایە کەواتە ئەبێ لە بەستێنەکانی ئەو بەشە لە پارێزگا کەڵک وەربگرین تا بە پاراستنی ئەوم دۆخە هەلی کار لە ئەو بەشە زیاد بکەینەوە.
بۆچوونی ئێوە