AP ١٣٩٩ گوڵان ٥ ١٥:٣٦

سەردار حاجی زادە:

ئەمریکا وەڵامی هێرش بۆ سەر عەین ئەسەدی بدایتەوە، ٤٠٠ شوێنمان دەپێکا

ئەمریکا وەڵامی هێرش بۆ سەر عەین ئەسەدی بدایتەوە، ٤٠٠ شوێنمان دەپێکا

فەرماندەی هەوافەزای سوپا بە وتنی ئەوەی کە ئێمە لە بواری گەردوونیدا شاردراوە کار دەکەن، وتی: هاویشتنی مانگیکە لە لایەن سوپاوە پڕۆژەیەکی گەورە بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ئەمیر عەلی حاجی زادە فەرماندەی هەوافەزای سوپا ڕایگەیاند: هاویشتنی سەرکەوتووانەی مانگیلەی نوور بە پشتیوانی خوداوە ئەنجام درا و دەسخۆشی لە کۆمپانیا زانست بنەڕەتەکان، زانکۆکان و وەزارەتی بەرگری دەکەین.

ناوبراو سەبارەت بە ئەوەی کە بۆچی لە پێشەوە لە سەر هاویشتنی ئەو مانگیلە و چالاکی سوپا لە ئەو بوارە هەواڵێک بڵاو نەکرابووەوە؟ وتی: ئێمە سەربازی و تێدەکۆشین بەردەوام سەبارەت بە ڕابردوو قسە بکەین و ئەگەر کارێکمان سەرکەوتوو بوو بڵاو بکەینەوە و ئەگەر ئەو هاویشتنە لە پێشەوە بڵاو بکرابایەوە دوژمن بە دوای دەست خستنی زانیاری لەو بارەوە بوو چونکوو ئەو زانیاریانە زۆر بەکەڵکن و ئەوان بە دوای ئەوەن و بەو بۆنەوە ڕاگەیاندنمان بۆی نەکرد.

وی ادامه داد: این ماهواره را در مدار ۴۲۵ کیلومتر تزریق کردیم و سازمانهای بین المللی هم این خبر را تأیید کردند. بعد از ۹۰ دقیقه بعد از پرتاب، سیگنال‌های آن را در شمال غرب دریافت کردیم و بعد از آن نیز در شب گذشته و به صورت مداوم هر ۹۰ دقیقه یک بار آن را دریافت می‌کنیم.

فەرماندەی هەوافەزای سوپا زیادی کرد: ئەو زلهێزانەی کر ئەمڕۆکە لە گەردووندان، شکستی زۆریان هێناوە تا چوونەتە ئەوێ، بەڵام شوکر بۆ خودا ئێمە لە یەکەم تاقی کردنەوەدا سەرکەوتین.

سەردار حاجی زادە سەبارەت بە کاردانەوەی بەرپرسانی ئەمریکی بۆ هاویشتنی مانگیلە لە لایەن سوپا و هەڕەشە لە ئێران وتی: ئەو قسانە بەس بە کاری ناوخۆی وڵاتەکەی خۆیان بێت. ئەوان سەردار سولەیمانیان شەهید کرد و ئەوەیان بڵاو کردەوە چونکوو ویستیان هێزی خۆیان لە بەرانبەر بەرخۆدان بنوێنن.

ناوبراو بە ئاماژە بە هێڕشی ئێران بۆ سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد وتی: ئەو ڕۆژەی کە ئێمە بنکەی عەین ئەسەدمان پێکا پێمان وابوو کە ئەوان پاش ٢٠ خولەک وەڵامی ئێمە دەدەنەوە و هەر بەو بۆنەوە ٤٠٠ شوێنمان دیاری کردبوو کە ئەگەر وەڵام بدەنەوە ئەو ٤٠٠ شوێنە بپێکین و بەرنامەمان ئەوە بوو کە ئەگەر ئەو ٤٠٠ شوێنە کە بەرژەوەندی ئەمریکا بوون، بپێکین. ئەمریکییەکان لە ڕواڵەتدا زڵڵە رێک دەخەن لە حاڵێکدا کە هیچ کارێک ناتوانن بکەن.

News ID 32113

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha