نیگەرانی کوردی سووریا لە دۆخی ناوچەی زەینێ وەرتێ

کوردی سووریا نیگەرانی ئاڵۆزییەکانی نێوان دوو پارتی و یەکێتی و ئەگەری دەسپێکی هێرشی نوێی سوپای تورکیا (پەکەکە) لە ناوچەی ستراتیژیکی زەینێ وەرتێیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆژنامه ی شەرقول ئەوسەت، شارۆچکەی زەینێ وەرتێ لە بەر ئەوەی کە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی ئێران و پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە)، یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیمۆکراتی کوردستان لێک جودا دەکاتەوە، ستراتیژیک دێتە ئەژمار.

ئەو شارۆچکە لە کۆتاییەکانی دەیەی ٩٠ بە پێی ڕێککەوتننامەیەک لە گەڵ پارتی دیمۆکرات کەوتە ژێر کۆنترۆڵی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەڵام هێزەکانی پارتی دیمۆکرات لە نزیک بە یەک مانگ لەمەوپێشەوە هەندێک ناوچەیان بە بیانووی ڕووبەڕوو بوونەوەی کۆرۆنا و کۆنترۆڵی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان لە گەڵ ئێران، کۆنترۆڵ کردووە.

مەسروور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان وتی: ئامانج لە کۆنترۆڵی ناوچە سنوورییەکان بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا و هەروەها قاچاخی مرۆڤ لە ئەو سنوورانەیە.

نێچیرڤان بازرانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژری کردووەتە سەر پرسێکی دیکە واتا ڕووبەڕوو بوونەوەی دزەی پارتی کرێکارانی کوردستان و وتی: هەرێمی وکردستان نابێت ببێتە خاڵی دەسپێکی هێرشەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان دژی تورکیا یا هەر وڵاتێکی تر، دەمەوێت جارێکی دیکە جەخت لە سەر ئەوە بکەم کە هەرێمی کوردستان گۆڕەپانی شەڕی پەکەکە نییە و ئەو هەرێمە نابێت ببێتە خاڵی دەسپێکی هێرش بۆ سەر تورکیا و ئەبێ ئەو پرسە ڕوون ببێتەوە.

نێچیروان بارزانی بە ئاماژە بە بوردمانی ناوچەی زەینێ وەرتێ لە باکووری هەولێر بە دەستی سوپای تورکیا، وتی: پەکەکە ڕێز بۆ سەروەری عێراق و هەرێم دانانێت و لەو ڕووەوە بوردمان کردنی ئەو ناوچەیە بەدەستی تورکیا پێش بینی کراو بوو، ئەگەر پەکەکە دەیەوێت یارمەتیدەری هەرێم بێت، ئەبێ لێرە بڕواتە دەرەوە چونکوو هەبوونی لێرە کێشە دەهێنێتە ئاراوە.

موستەفا قەرە سو، یەکێک لە ڕێبەرانی پارتی کرێکارانی کوردستان ئاشکرای کرد: تورکیا پیلانی ئەوەیە کە پارتی دیمۆکرات لە گەڵاڵەی خۆی بۆ داگیر کردنی قەندیل هاوبەش بکات، چونکوو بە بێ یارمەتی ئەو پارتە ناتوانێت ئەو کارە تەواو بکات بەڵام هەندێک بەرپرسی پارتی ئەو بابەتە ڕەت دەکەنەوە و فۆکێسیان خستووەتە سەر هەوڵەکان بۆ کۆنترۆڵی کۆرۆنا و کۆنترۆڵی سنوورەکان لە گەڵ ئێران.

ناوچەی زەینێ وەرتێ لە ڕۆژانی دوایی چەندین لایەنی بە خۆوە بینیوە، لەوانە پێشڕەوی پیشمەرگەکانی سەر بە پارتی و ناردنی یەکینەی تایبەت و هەڵکۆڵینی تونێل و تەیار کردنی هەزاران چەکدار و تەیار کردنی هێزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە لە ژێر گوشاری لایەنی پارتی کشانەوە. هەروەها چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ یەکەم جار لە ماوەی دەیەکانی دوایی لە بەرزاییەکانی قەندیل بەرەو بنکە کۆنەکانی خۆیان هاتن. جگە لە ئەوە گەشتی شەڕکەرەکانی سوپای تورکیا بەتایبەتی فڕکە بێ فڕۆکەوانەکان زیادیان کردووە. ئەو سوپایە بنکەی مەخمووری لە وەڵام بە جێگیر بوونی هێزەکانی پارتی کرێکاران لە ناوەڕاستەکانی ئەم مانگە، کردە ئامانج.

ڕێبەرانی کورد باسیان لەوەش کرد کە سوپای تورکیا ژمارەی هێزەکان و بنکەکانی خۆیی لە باکووری ڕۆژاوای عێراق زیاد کردووە ئەمە لە حاڵێکدایە کە ١١ ناوەندی سەربازی نەگۆڕی بۆ پشتیوان لە شەڕ دژی پارتی کرێکارانی کوردستان کە ئەنقەرە وەکوو ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەیناسێت، هەیە و ئەو بنکەگەلە پشتیوان هەرێمی کوردستانن کە تورکیا بە رێڕەوێکی گرینگ بۆ خۆیان دەبینن و لە گەڵ تاران پێوەندیەکی دژوار، لە گەڵ بەغدا پێوەندیەکی پێچراو و لە گەڵ دەوڵەتی خۆسەری کوردەکان لە کوردستانی سووریا پێوەندیەک پڕ لە ئاڵۆزیان هەیە، پارتی یەکێتی دیمۆکراتی سووریا و یەکینەکانی پاراستنی گەل کە ڕۆڵی سەرەکیی لە دەوڵەتی کوردەکان هەیە، پێوەندیەکی باشیان لە گەڵ یەکێتی نیشتمانی لە سلێمانی، ڕکابەری هەولێر هەیە. لە ئەم دۆخە هەستایرەدا، ڕۆژی ڕابردوو دوو پارتی سەرەکی کوردەکان کۆبوونەوەیەکیان بە مەبەستی تاوتوێ کردنی رێگاچارەکان بۆ کێشەی زەینێ وەرتێ بەڕێوە برد.

لە ئەو کۆبوونەوە ڕێبەرێکی کورد وتی: یەکێتی نیشتمانی وێڕای قبووڵ کردنی جێگیر کردنی هێزی گومڕوکی بۆ کۆنترۆڵی سنوورەکانی ئێران و ڕێگری لە بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا، بە پێی ڕێککەوتنی ١٩٩٨ و بە هەوڵێکی زیاتر لە دەوڵەتی هەولێر، داوای گەڕانەوە بۆ هێڵە دیاری کراوەکانی ڕابڕدوو دەکات. لە بەرانبەردا پیشمەرگەکانی هەولێر هەڵوێستی خۆیان هەیە و ڕایگەیاند، ئەو هێزانە کە چوونەتە ناو زەینێ وەرتێ، فەرمییە و سەر بە هیچ پارتێک نین.

لە حاڵێکدا کە ڕێبەرانی کورد لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕکابەری تۆپ و تانک و چەکەکان لە زەینێ وەرتێ و هەروەها دوو پارتی سەرەکی دەبینن، ڕێبەرێکی کورد لە قامیشلۆ وتی: لە ئۆپراسیۆنی هاوکاتی سوپای تورکیا و هێزەکانی پارتی دیمۆکرات لە قووڵایی زەینێ وەرتێ و بەرزاییەکانی قەندیل نیگەرانین، چونکوو ئەنقەرە بە دوای پێکهێنانی بەرەیەکی نوێ و هێرشی کوشندە بۆ سەر پارتی کرێکاران و هاوکاری لە گەڵ پارتی دیمۆکرات بۆ لاواز کردنەوەی یەکێتی نیشتمانییە کە لەم دواییەدا پێوەندیی لە گەڵ تورکیا چووەتە تارمایی.

بەڵام بەرپرسێکی تر ئەو هێرشانەی لاواز وەسف کرد و وتی: ئەم دۆخە کۆنترۆڵ دەکرێت.

ئەو ڕێبەرە کوردە زیادی کرد: ئاوەها ئۆپراسیۆنێکی سەربازی خەساری زۆر لە کورد دەدات چونکوو مەترسیی پێکدادان لە نێوان لایەنە کوردەکان هەیە و ئەوەش ڕێگا بۆ دزەی زیاتری تورکیا پاش ئۆپراسیۆن لە باکووری ڕۆژاوا و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا خۆش دەکات.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە هاوپەیمانی دژە داعش بە ڕێبەرایەتی ئەمریکا هێشتا لە ئاسمان و زەوینەوە هێزەکانی سووریای دیمۆکرات پاڵپشتی دەکات، وتی: بێ گومان ئەوە لە گەمارۆی هەرێمی دەوڵەتی خۆسەری کوردەکان لە ڕۆژهەڵاتی فورات و کۆنترۆڵی رێڕەوی دهۆک- فیشخاپوور و رێڕەوەکانی تری کوردستان- باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕۆڵی گرنگی هەیە.

News Code 32109

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha