هیوای ئەمریکییەکان بە دانوستان لە گەڵ ئێران/ مۆڵەت دان بە 95 هەزار زیندانی

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە بە هیواداربوونی ئەمریکییەکان بە دانوستان لە گەڵ ئێران، وتی: ئەوە خەیاڵێکی بەتاڵە.

بە پێی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بەهۆی چوونەدەرەوە لە ڕێککەوتننامەی بەرجام، گوشار و گەمارۆکانی ئەمریکا، نایەوێت لە گەڵی دانوستان بکات.

ناوبراو وتیشی: ئەوان دەیانەوێت لەم دۆخە هەستیارەی ئێستا کەڵک وەرگرن و ڕێککەوتننامەیەکی نوێ پێک بێنن بەڵام ئێمە دانوستان ناکەین و ئەوە هیوایەکی بەتاڵ و پووچه.

مووسەوی بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا بەرگری لە گەڕانی هێزەکانی ئێران دەکات، ڕایگەیاند: ئێمە بەرپرسیاریەتی پاراستنی تەنگەڵانی هورموزمان لە سەرە و وەڵامی پێویستمان بۆ بەرگری کردن لە بەڕێوەبردنی ئەم ئەرکە بە ئەمریکا داوەتەوە و داوا دەکەین خێرا ئەم ناوچە چۆڵ کات.

ئەم بەرپرسە سەبارەت بە ڕاپۆرتی ڕاپۆرتێری مافی مرۆڤ ڕاشیگەیاند: ئەم ڕاپورتە رەت دەکەینەوە و پێویستە بڵێم تا ۱٥ی خاکەلێوەی ئەمساڵ ۹٥ هەزار بەندکراو مۆڵەتیان پێ دراوە و ئەم مۆڵەتەش بۆ هەندێکیان درێژ کراوەتەوە.

ناوبراو وێڕای ئاماژە بە سیاسی‌کاری ئەمریکا سەبارەت بە کۆرۆنا، وتی: ئەمریکا خەریکی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنە و لەم دۆخەشدا بەر بە یارمەتییەکانی بۆ ڕێکخراوەی تەندروستی جیهانی دەگرێ و لەجیاتی کاری سیاسی، باشتر وایە ئیزن بە بیرمەندانی بدات لە سەری بڕیار بدەن.

News Code 32065

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 4 =