وردەکاریی بەرەوڕووبوونەوەی سوپا لە گەڵ ئەمریکا لە کەنداوی فارس

هێزی دەریایی سوپای پاسداران وردەکاریی ڕووبەڕوو بوونەوەی هێزەکانی سوپا و هێزە ئەمریکییەکان لە کەنداوی فارسی بڵاو کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە دوای ڕاگەیێندراوی کۆپاپۆرەوانیی ٥ی هێزی دەریایی تیرۆریستی ئەمریکا لە ناوچە و پاشان لێدوانی بەرپرسانی سیاسی و سەربازیی ئەو وڵاتە و پاگەندەی رێگریی و زەحمەت پێدانی ١١ بەلەمی سوپا لە ٢٧ی خاکەلێوەی ٩٩ی هەتاوی (ئاپریلی ٢٠٢٠) بۆ کۆپاپۆرەکانی ئەمریکی لە باکووری کەنداوی فارس و تێپەڕینی نزیک و خێرایان لە بەردەم و دواوەی ئەو کۆپاپۆرانەی کە خەریکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشن، پەیوەندییە گشتییەکانی هێزی دەریایی سوپا لە ڕاگەیێندراوێکدا ئەو پاگەندەیەی بە ساختە وەسف کرد.

سوپای پاسداران جەختی کرد: پێشنیار بە ئەمریکییەکان دەکەین یاسا و ڕیسای نێودەوڵەتی و پرۆتۆکۆلگەلی دەریاوانی لە کەنداوی فارس و دەریای عەمان پێڕەو بەکات و خۆی لە هەر جۆرە سەربزێوی و گێڕانەوەی ساختەیی و درۆیین بپارێزێت.

کۆپاپۆری پێنجەمی هێزی دەریایی ئەمریکا لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا و ژمارێک لە کاربەدەستانی سیاسی و سەربازی ئەم وڵاتە ئەم دواییە دا بانگەشەیان کردووە: ١١ بەلەمی سپای پاسداران، ١٥ ئاپریل  لەدژی پاپۆرە ئەمریکاییەکان لە باکووری کەنداوی فارس، هاوکات لەگەڵ  ڕەفتاری بە پێچەوانەی یاسا و ڕێسا هەڵمەتی هاوبەشییان ئەنجام داوە.

لە ڕاگەیێندراوی سوپادا هاتووە: هێزی دەریایی ئەمریکا، ٦ و ٧ی ئاپریل بە هەڵسوکەتی نالۆژیکانە و بێ ئەزموونانە و مەترسیدار و خەمساردی لە هاندی هوشداری دانە بەراییەکان، ڕێگای سەر ئاوییەکانی ئێرانیان لە کەنداوی فارس بۆ ماوەیەک داخستووە کە سەرئەنجام ناچار لە کشانەوە لە ڕێگای هاتووچۆی سەرئاوی ئێرانی بوو.

ئاماژە بەوەش دراوە: هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی بۆ پیشگرتن لە بەردەوامیی هەڵسوکەوتی نایاسایی و شەڕئاژۆیانەی ترۆریستانی ئەمریکی و تۆکمەی ئاسایشی هاتووچۆی سەرئاوییە ئێرانییەکان و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخی سووتەمەنی، دەستی داوەتە پەرەدان بە بارستای گەشتە دەریاییەکانی لە کەنداوی فارسدا.

پێوەندییە گشتییەکانی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی  جەختی لەوەش کرد: هێزی دەریایی سوپا لەو پیناوەدا لە ١٥ـی ئاپریل، دوای  ڕاگەیێندرانی بارودۆخی تەقە و دەسترێژی لە ناوچەگەلی پڕۆڤە کە لە ڕابردووەوە بە تایبەتمەندییەوە لە سەر نەخشە دیاری کراوە؛ سەرئاوییەکانی بە شێوەی گرووپی بریتی لە ١١ بەلەم بۆ ناوچەکە بەڕێ کرد کە بەرەوڕووی کۆپاپۆرەکانی ئەمریکی بوونەوە.

هەروەها ڕاگەیێندراوەکە بە هوشداری دان بۆ ئامادەبوونی ناشەرعی و نایاسایی رژێمی ترۆریستی ئەمریکا لە ناوچەدا، بیری هێناوەتەوە: سەرەڕای کردەوەی دنەدەرانەی ترۆریستانی ئەمریکا و خەمساردی ئەوان لە هاند هوشدارەکان، بە هۆی پێداگریی هێزە ئێرانییەکان، ئەمریکییەکان ناچار بوون لە سەر ڕێگای چالاکیی سەرئاوییەکانی سوپای پاسداران بکشێنەوە.

News Code 32052

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 1 =