پێنج هەنگاوی دەوڵەتی ئێران بۆ بەرەنگاریی کۆرۆنا

سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بە ٥ هەنگاو و داپەڕی دەوڵەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا و پاڵپشتی لە خەڵکی، ڕایگەیاند: لە دۆخی ئێستادا خەڵکی، دەوڵەت و هەموو هێز و ناوەندەکانی وڵات دەبێ شان بە شانی یەکتری هەوڵی چارەسەریی کێشەکان بدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی بەیانی ئەوڕۆ (چوارشەممە) لە دانیشتنی لیژنەی دەوڵەت ، ڕایگەیاند: ئەگەرچی ئەوڕۆکە بازرگانی، ئابووری، سیاسەت و دۆخی هەموو وڵاتان کەوتۆتە ژێر کاریگەریی ئەو نەخۆشییە، بەڵام دڵنیاین بە هەوڵ و هاوکاریی خەڵکی، دەوڵەت و هەموو هێز و ناوەندەکانی وڵات دەتوانین چارەسەرییەک بۆ ئەو کێشەیەش بدۆزینەوە؛ وەک چۆن تا ئێستا کراوە.

ڕاشیگەیاند: ئێمە دەبێ هاوکاتی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی، گرفتی بێکاریش چارسەر بکەین و ئەگەر هاوکارییەکان بەردەوام بن، بێ شک هەنگاو بە هەنگاو هەلومەرجی وڵات بەرەو باشتربوون دەچێت.

ڕۆحانی لە درێژەدا ناسین، چاوەدێری و پێراگەیشتنی هەموو نەخۆشەکان لە چینە جۆراوجۆرەکان و تەنانەت بۆ هاووڵاتیانی دەرەکی؛ ئامادە و دابین کردنی کەرەسەگەلی هاوپەیوەند بە تەندروستی گشتیی خەڵکی یان کەرەسەگەلی پێویست بۆ کادری دەرمانی وەک کەیتەکان، ڤێنتیلاتۆر، تەختی سی‌تی‌ئێسەکەن، دەستکێش، دەمامک، مادەی خاوێن‌کەرەوە، دابین کردنی پێداویستییە گشتییەکانی خەڵکی بۆ مەسرەفی رۆژانە و یارمەتی گەیاندن بە زیان‌بەرکەوتووانی ئابووریی بە ٥ ئەرک و هەنگاوی دەوڵەت بۆ بەڕێوەبەریی دۆخی وڵات لە دوای تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنایی ڕاگەیاند.

سەرۆک کۆمار لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکانیدا ڕووانییە پرسی بەرەنگاربوونەوەی گەندەلی و زەروورەتی ڕوون کردنەوە، ڕکابەری و جەماوەری بوون لە هەنگاوە ئابوورییەکاندا، وتی: چاوەدێری هەنگاوویکی زۆر گونجاوە و لە یاسای بنەڕەتیدا ئەم بابەتە پێشبینی کراوە. لەمناوە دیوان موحاسیبەکان بۆ چاوەدێری و لێکدانەوەی دراو و تێچووەکان و بۆ هەموو ئەوانەیە کە بەهرە لە بوودجە وەردەگرن.

ناوبراو سەبارەت بە ڕەخنەکانی دیوانی موحاسیبە لەبارەی دراوە ونبووەکان، جەختی لەوەش کرد: ئەو بەشەی کە باس لە دراو دەکات، لە سەداسەد هەڵەیە و دەگەڕێتەوە بۆ نائاگایی لە یاساگەلی وڵات. ئەوە زۆر خراپە کە دەزگایەکی چاودێری شتێک بڵێت و لێدوانەکەی لە گەڵ یاساکان نەخوێنێتەوە. دەوڵەت چاوەدێریی پێ ناخۆش نییە، چاوەدێری دەبێ ببێ، بەڵام نەک نیوەچڵ.

News Code 31990

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha