بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە دەیلی مەیل، چەند توێژەرێکی سەر بە بنیاتی "ئۆزواڵد کرووز"ی بەرازیل لە کاتی توێژینەوە لە سەر شێوەکانی پەرەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، توانیان بە مایکرۆسکۆپێکی ئەلەکترۆنی بە هێز وێنەگەلێک لە کاتی دزەکردنی ڤایرۆسی کۆڤیدی ١٩ بۆ ناو خانەکان، هەڵگرن.
ئەو توێژەرانە بۆ هەڵگرتنی وێنەکان لە کەرەسەگەلێک کەڵکیان وەرگرتووە کە دەتوانێ شتەکان تا ٢ ملیۆن هێندە گەورەتر نیشان بدات و ڕایانگەیاندووە کە خانی کەڵک وەرگیراوە لە توێژینەوەکەیان لە مەیموونێکی سەوزی ئەفریقی بۆ چاندن و خانی ئیزۆلەکراوەی گەروو و لوتی کەسێکی تووشبوو وەرگیراوە.
شایانی باسە، خاڵە ڕەشەکانی ناو ئەو وێنانە ڤایرۆسی SARS-CoV-۲ن.
بۆچوونی ئێوە