بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئارەزوو فەلاحی سەرۆکی بە ئاماژە بە تاقیکاری لە سەر ١٤٤٩ کەسی گومان لێکراو بە تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستان، وتیشی: لەو ڕێژەیە گیرۆدەبوونی ٧١٢ کەس پشتڕاست کراوەتەوە و وەڵامی ٧٢٠ کەسیش نەرێنی بووە.
ڕاشیگەیاند: لەو ٧١٢ کەسە ١٩٨ کەسیان لە سەقز، ١١١ کەس لە بانە، ١٧١ کەس لە سنە، ١٩ کەس لە کامیاران، ٥٤ کەس لە قوروە، ٣٧ کەس لە مەریوان، ٣٤ کەس لە دیواندەرە، ٣٦ کەس لە بیجار، ٤١ کەس لە دێولان و ١١ کەس لە سەوڵاوا ئالوودەی کۆرۆنا بوونە.
بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان بە ئاماژە بە گیان لە دەستدانی ٨٦ کەس لە پارێزگای کوردستان بە هۆی نەخۆشیی کۆرۆنا، وتیشی: لەو ڕێژەیە ٢٨ کەس لە سەقز، ١١ کەس لە سنە، ١٤ کەس لە قوروە، ١٣ کەس لە بانه، ٤ کەس لە دیواندەرە، ٥ کەس لە مەریوان، ٥ کەس لە کامیاران، ٦ کەس لە بیجار قوربانیی ئەو ڤایرووسە بوونە.
فەلاحی ڕێژەی تێستکراوانی پارێزگای کوردستانی ٨٨،٨٦ لە سەد ڕاگەیاند و جەختی لەوەش کرد: تا ئێستا ٢٤٩ کەس لە نەخۆشانی کۆرۆنا چابوونەتەوە.
بۆچوونی ئێوە