بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەکبەر ساڵحی جێگری سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی لە پەیامێکدا وێرای بەرزڕاگرتنی رۆژی نیشتمانی پیشەسازی ناڤۆکی، ڕایگەیاند: ١٢٢ دەسکەوتی نوێی ئەو ڕێکخراوە لە ساڵی رابردوودا لە سای هەوڵی ماندوونەناسانەی خێڵی توێژەرانی وڵات، مزگینیدەری دەسپێکی وەرزێکی نوێیە لە گەشەی هەمەلایەنەی چالاکییەکانی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران.
ڕاشیگەیاند: پەرەدانی زیاتر بە بەرهەم و خزمەتی هاوپەیوەند بە کەرتی پزیشکی ناڤۆکی و دابین کردنی دەرمانیی ناوەندە دەرمانی و تەندروستییەکانی وڵات لە دەفرایەتییەکی زۆر و بەربڵاو لە قۆناغی ئەنجامدانی بە پەلەیە.
ناوبراو دابین کردنی پێداویستییەکان لە بواری پزیشکی ناڤۆکی لە قۆناغی گەمارۆ زاڵمانەکانی بە ئەرکێکی نیشتمانی و ئەخلاقی زانی و جەختی کرد: شێلگیرانە بەردەوام دەبین لە پێشخستنی ئامانجە بەرزە دیاری کراوەکان لە بەشی سووڕگەی سووتەمەنی ناڤۆکی و پێشکەوتن لە پلانی چێکردنی یەکەی ٢ و ٣ی وزەخانەی ئەتۆمی بووشێهر و گەشەی تەکنۆلۆژیای نوێی ناڤۆکی.
Your Comment