بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید نمەکی وەزیری تەندروستی لە دانیشتنی کراوەی ئەوڕۆ (سێ شەممە)ی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی، سەبارەت بە هەنگاوە هەڵگیراوەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، وتی: ٢٣ تیمی ئیپیدیمۆلۆژیستی وەزارەتی تەندروستی خەریکی لێکدانەوەی هۆی پەرەسەندنی ئەو نەخۆشیەن و ئەوی لە قوم و گیلان ڕووی دا، دوو پرسی جودان کە ئامادەم لە دانیشتنی داخراوەدا باسی لێوە بکەم.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ئەوڕۆ کاتی ورووژاندنی باسی سەرچاوەکان نییە، بەڵکوو کاتی بەرەنگاربوونەوەی بە تەواو مانای ئەو نەخۆشییەیە، وتیشی: سەرەڕای هەموو هەوڵ و ماندۆیەتی و یارمەتیی دەزگاکانی وەک سوپا، ئەرتەش، هێزی ئینتزامی، بەسیج و ڕێکخراوگەلی جەماوەری، هێشتا نەگەیشتووینەتە قۆناغی کۆنتڕۆڵی کۆرۆنا و هێشتاش لە قۆناغی بەڕێوەبەرین. هەر بۆیە نابێ بکەوینمە تەڵەی وەهم و هەڵەی لێکدانەوەیی.
نمەکی وێرای نرخاندنی هەوڵەکان لە سەردەمی زەختی گەمارۆکان، ئاماژەی بە ڕەوتی تێست و هێڵەککاریی جەماوەری کرد و ڕایگەیاند: ئەو هەنگاوە بووە هۆی دابەزینی ڕێژەی نەخۆشییەکانی کۆرۆنا، چونکە لەو رێگەوە نەخۆشانی کۆرۆنا خێرا ناسران و دۆزرانەوە.
وەزیری تەندروستی مزگێنی دا کە لە رۆژانی داهاتوودا هەواڵی خۆش لەبارەی ڕەوتی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بڵاو دەبێتەوە و ڕاشیگەیاند: بە خۆشحاڵییەوە نزیکەی ٣٠ تا ٥٠ لە سەدی قەرەوێڵەی نەخۆشخانەکانمان لە هەموو پاریزگاکان خاڵین و ئیستا لەباری تووشبوون بەو ڤایرۆسە لە پلەی ٧ی جیهانی و لە بابەتی ڕێژەی مردن بە هۆی کۆرۆنا لە پلەی ٦ی جیهانداین.
ناوبراو وێرای داکۆکی لە درێژەی سنووردانانەکان لە کۆمەڵایەتییەوە بۆ زیرەک بە پێی پلانی پێشنیاریی دەوڵەت، جەختی کرد: هیچ دیاردەیەک زیاتر لە درێژخایاندنی کۆرۆنا زیان بە ئابووریی وڵات ناگەیێنێت، هەر بۆیە دەبێ هەوڵ بدەین ئەو نەخۆشییە لە ماوەیەکی کەمتردا بنەبڕ بکرێت و هیوادارین تا کۆتایی مانگی گوڵانی ئەوساڵ بگەینە قۆناغێکی گرینگ لە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا.
بۆچوونی ئێوە