بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سەرۆکی زانکۆی زانستە پزشکییەکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا وتی: بە پێ دواهەمین ئامارەکان لە سەرەتای تەشەنەسەندنی کۆرۆناوە ۱۰۳۲کەس لەم پارێزگایە تووشی کۆرۆنا بوونه.
جەواد ئاقازادە لەم بارەوە وتی: لە ماوەی ۲٤ کاتژمێری ڕابردوودا ۷٥کەسیتر بە ڕێژەی تووش بووان زیاد بوون و ۳ کەسیتریش بەم هۆیەوە گیانیان لە دەست داوە.
نابراو وتیشی: تا ئێستا لە سەر ۲۳۲٥ کەسی گومان لێکراو تاقیکاری ئەنجام بووە کە لە ئاکامی ئەوەشدا تووش بوونی ۱۰۳۲ کەس پشتڕاست کراونەتەوە.
ئاقازادە ڕلیگەیاند: : ژمارەی گیان بەخت کردووان تا ئێستا گەیشتۆتە ۷٦ کەس و ٥۰۰ کەسیش چاک بوونەتەوە.
سەرۆکی زانکۆی زانستە پزشکییەکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا زیادی کرد: ورمێ ۳۲٨ کەس، خوی ۱٨۹ کەس، بۆکان ۹٤ کەس، میاندۆئاو ۱۰۷ کەس، مەهاباد ٦٤ کەس، شاهیندژ ٥٤ کەس، تکاب ۳٨ کەس، سەڵماس ۲۳ کەس، نەقەدە ۲۷ کەس، سەردەشت ۲۲ کەس، چایپارە ٥ کەس، شنۆ ۱٨ کەس، ماکو ۱۷ کەس، پیرانشار ۲۳ کەس، پولدەشت ٦ کەس، چاڵدران ٥ کەس و شووت ۱۳ کەسی تووش بوویان هەیە.
بۆچوونی ئێوە