بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە رۆژنامەی ئۆرنەسڵ، موراد ساریساچ نوێنەری وان لە پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند: زیندانییەکان بە هۆی نەبوونی ڕێوشوێنی جیدی بۆ پێشگری لە کۆرۆنا لە زینداندا دەستیان داوەتە ناڕەزایەتی و هەوڵی ڕووخاندنی دیوار و دەرگاکانیان داوە و تەنانەت هۆدەیەکیشیان ئاگر تێبەرداوە.
ساریساچ وتی: لە بەرامبەردا هێزەکانی ئاسایش و تیمگەلی ئاگرکوژێنەوە ڕەوانەی ئەو زیندانە کراون و دەستێوەردانیان لە دۆخەکە کردووە. نابێ فەرامۆشی بکەین کە زیندانەکان پڕمەترسیترین شوێن لە پەیوەندی لە گەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنان.
شایانی باسە، دوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە، بنەماڵەی زیندانییەکان بۆ ئاگاداربوون لە دۆخی زیندانیان چوونەتە بەردەم زیندانی تیپی Mی وان و بە هۆی پێشگریی هێزەکانی ئاسایش لە نزیکبوونەوەیان، تێهەڵچوون و پێکدادان لە نێوان بنەماڵەی زیندانیان و هێزەکانی ئاسایش ساز بووە.
Your Comment