هەندێک ناوچەی ئێران لە پیکی کۆرۆنا تێپەڕیون

سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بە بۆچوونی پزیشکان لەبارەی تێپەڕین هەندێ لە پارێزگاکان لە پیکی کۆرۆنا، وتی: ئەو ڤایرووسە ڕەنگە لە چەند مانگ تا ٢ ساڵی داهاتوو بمێنێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی ئەوڕۆ (یەکشەممە) لە دانیشتنی بنکەی نیشتمانی بەڕێوەبەری و بەرەنگاربوونوەی کۆرۆنا، بە ئاماژە بەوەی کە "لە هەلومەرجی ئێستادا یەکەمایەتی ئێمە تەندروستی و دەرمان و پاڵپشتی لە پزیشکان و پەرەستاران و کادێری دەرمانییە"، وتی: دەوڵەت بە هەموو توانایەوە پاڵپشتی دەکات لە پێداویستی و جیهازات و هەرچی لە ناوخۆ و دەرەوە بۆ کەرتی تەندروستی دابین دەکرێت.

سەرۆک کۆمار باسی لە دەسکەوتەکانی ڤیدئۆ کۆنفڕانسی لە گەڵ ٣٠ کەس لە پسپۆڕان و پزیشکانی باڵای وڵات لە بوارەکانی هەوکردن و ڤایرووسی و ... کرد و وتیشی: زۆربەی ئەو پزیشک و پسپۆڕانە لە سەر ئەو باوەڕە بوون کە پرسی کۆرۆنا بۆ هەموو جیهان ڕاچڵەکێنەر بووە و هیچ کەس و هیچ سەرچاوەیەکی زانستی و پزیشکی چاوەروایی ئەو ڕووداوەیان نەدەکرد.

ڕۆحانی بە ئاماژە بە بۆچوونی پزیشکان لەبارەی تێپەڕین هەندێ لە پارێزگاکان لە پیکی کۆرۆنا، ڕایگەیاند: ئەو ڤایرووسە ڕەنگە لە چەند مانگ تا ٢ ساڵی داهاتوو لە نێوانماندا بمێنێتەوە. هەر بۆیە دەبێ هەلومەرجی کۆمەڵگا بۆ جۆری بەرەوڕووبوونەوە لە گەڵ ئەو ڤایرووسە کە رۆژ بە رۆژ لاوازتر دەبێ و کۆمەڵگا و لەشەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی بە هێزتر دەبن، ئامادەتر بکەین.

News Code 31734

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha